ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٦٥. ڕا مەکە لە دوای کاری پڕوپووچ
ڕا مەکە لە دوای کاری پڕوپووچ
هەڵ نەخلیسکێی لە پڕ لینگە و قووچ

ئەوی بە چاکەی خۆی خۆشیان ئەوێ
دەست‌گیری زۆرە ئەگەر بشکەوێ

کە بە وەزیفە دڵ بڕەنجێنێ
دڵی ناسرەوێ ئەگەر بیشمێنێ

هیچ پایەدارێ پایەدار نییە
هیچ سەرمەستێکیش بێ‌خومار نییە

بیانووت پێ بگرن خۆت لادە لەوێ
لە سەرخۆش گەڕێ ئەو خۆی دەکەوێ

کە نەنگەویستیت بوو لەگەڵ بەدکار
دوعای بۆ بکە زوو بچێتە سەر کار

دوعای پیرێژن ئاخر خێرییە
خۆشگوزەرانی بە زک تێرییە

هەندێکیش هەیە لەگەڵ تێری خوارد
دەوری برسییه‌تی ناکەوێتە یاد

گەورەت کە کە کردی بڵێ من یارم
"لەکت" دی بڵێ من ورمزیارم

ورچ سەر پردی گرت بانگی کە خاڵە
ڕەنج لە گەڵ گورگا مەدە بەتاڵە

لە شێر مەترسە ئەو ناتشکێنێ
چەقەڵ خراپە لێت ڕادەمێنێ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٨١.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit