دنیاکەی فانی کاروانسەرا ڕەنگ
نیوەی دڵ شادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ
ئاوێنەی دەوران دوو چشت دەنوێنێ
خەتەمیزینێ و کڵاوفڕێنێ
بە عەشایەری دەعوا حەل دەکەن
شاگرد شەق ئەخوا و وەستا تێدەخەن
لەخەت دەرمەچۆ و مەکەوە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە
لە کەری تۆپیو مەگەڕێ بۆ ناڵ
ڕۆژێکیش دەبێ تۆ دەخەنە چاڵ
دەستەی خۆی دەوێ کە خاوەن دەستە
دەستە کەوتە دەست، دەستەی تر پەستە
ئەو کاربەدەستەی کە کارشوناسە
کردەوە ناسە خاتر نەناسە
ئەوی بە خاتر ئەمڕۆ دامەزرا
کە ئەرخەی گۆڕا پەتی ئەو پچڕا
ئەو پیاوەی پیاو بێ ئەو ئیشەی ناوێ
وەک ماینچەقەڵ١ هەر کەسە تاوێ
ئەوی بە هیوای ڕەجا و بەرتیل بێ
ئەبێ گوێی دایم لە زیلەزیل بێ
با وجوود ئێستا عەکسی ئەوەیە
ئەبینین دەوران بۆ یەک شەوەیە
دیاره ئەو باخە کە نایەتە بەر
"بریسی یاپار اوبری بۆزەر"٢
نیوەی دڵ شادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ
ئاوێنەی دەوران دوو چشت دەنوێنێ
خەتەمیزینێ و کڵاوفڕێنێ
بە عەشایەری دەعوا حەل دەکەن
شاگرد شەق ئەخوا و وەستا تێدەخەن
لەخەت دەرمەچۆ و مەکەوە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە
لە کەری تۆپیو مەگەڕێ بۆ ناڵ
ڕۆژێکیش دەبێ تۆ دەخەنە چاڵ
دەستەی خۆی دەوێ کە خاوەن دەستە
دەستە کەوتە دەست، دەستەی تر پەستە
ئەو کاربەدەستەی کە کارشوناسە
کردەوە ناسە خاتر نەناسە
ئەوی بە خاتر ئەمڕۆ دامەزرا
کە ئەرخەی گۆڕا پەتی ئەو پچڕا
ئەو پیاوەی پیاو بێ ئەو ئیشەی ناوێ
وەک ماینچەقەڵ١ هەر کەسە تاوێ
ئەوی بە هیوای ڕەجا و بەرتیل بێ
ئەبێ گوێی دایم لە زیلەزیل بێ
با وجوود ئێستا عەکسی ئەوەیە
ئەبینین دەوران بۆ یەک شەوەیە
دیاره ئەو باخە کە نایەتە بەر
"بریسی یاپار اوبری بۆزەر"٢
١. پیرهمێرد دهڵێ: مهبهستم له ماینهچهقهڵ چهرخوفهلهکی منداڵانه که داییئهنێن و و یهکی تاوێک سواری ئهبن.
٢. مهشهووره تورک وتوویه: قجه منداڵی بۆ نایەتە بەر"بریسی یاپار اوبری بۆزەر"
٢. مهشهووره تورک وتوویه: قجه منداڵی بۆ نایەتە بەر"بریسی یاپار اوبری بۆزەر"