ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٥٨. بە حوشتریان گوت حوشتر کوڕت بوو
بە حوشتریان گوت حوشتر کوڕت بوو
وتی لە ئەستۆی من بار لا نەچوو

بە زەیلداریان گوت چی بوو ئەم کەتنە
وتی مەرگ لەگەڵ ئاوەڵان جەژنە

زیلەی زەیل کەم بوو بۆ دڵەلەرزە
لە باران ڕام کرد کەوتمە بەر تەرزە

داخی تەشوێکه‌م ناخۆم کە دەیبەن
بۆ ئەوە دەگریم دەمەسۆی دەکەن

توخوا بزانن تەشوێکەی قەپتان
دەست کێ دەکەوێ؟ ئەڵبەت دەست نەزان

هەندێ مەعاشی تەقاویتییان
زۆریشە، لێیان بوو بە ماخولان

هەوڵی وەزیفە ئەدەن تێر ناخۆن
تا دیسانەوە دەبنە کەواکۆن

زەیستان لە سەر کاسە سوێند ئەخوا
کە چلەیشی چوو عوزری تر ناشوا

خاکی شارەزوور پەستە و بێ هەوا
بازیان پڕە لە هەرا و داوا

کاسبیش چونکو دەعیەی تیا نییە
هیچ مەئموورێکی پێ ڕەزا نییە

هەی داد هەی بێداد، دەوڵەمەنەکان!
بۆ پارەی میریی کەوتوونە مەیدان

ڕێی خۆ چەسپاندن ئەدۆزنەوە
جێی فەقیرەکان ئەقۆزنەوە

بە "مندیل" کلکی گوێرەکە ئەگرن
ڕێی شیاکەکەی لە هەژار دەبڕن
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٧٣.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit