جووجەڵه دوو خووی بە ئێمە داوە
کە بێین پێش کەوین بۆ پێمان داوە
یەکێ کە سەری له هێلکە جووقا
توێکڵی شڕ دەکا لە ژێر دەندوکا
دووەم بێ دەعوای میراتی باوک
یەکتر کوێر دەکەن بە شەڕە دەندووک
ئێمەیش ئەو خاکەی جێ سروشتمانە
ژێر لەقەی ئەدەین، خو و ڕەوشتمانە
دەڕوانی هیچمان لە ناودا نییە
ئەومان لەگەڵ ئەو بۆ شەڕ شەقییە
کەویش خوویەکی خۆی پێ بەخشیوین
دیارە بۆ ئەوە شایستەی دیوین١
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار
کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
دەبینن برسی و کەسیرە و کزین
دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین
بە زەیلی زەیلیش نایێینە ژێر بار
'زەیل'٢ درێژەی بەست وەک ڕۆژی بەهار
تا نەبڕێینەوە ئەو نابڕێتەوە
وا دیارە تا دێت ئەتەنێتەوە
کە بێین پێش کەوین بۆ پێمان داوە
یەکێ کە سەری له هێلکە جووقا
توێکڵی شڕ دەکا لە ژێر دەندوکا
دووەم بێ دەعوای میراتی باوک
یەکتر کوێر دەکەن بە شەڕە دەندووک
ئێمەیش ئەو خاکەی جێ سروشتمانە
ژێر لەقەی ئەدەین، خو و ڕەوشتمانە
دەڕوانی هیچمان لە ناودا نییە
ئەومان لەگەڵ ئەو بۆ شەڕ شەقییە
کەویش خوویەکی خۆی پێ بەخشیوین
دیارە بۆ ئەوە شایستەی دیوین١
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار
کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
دەبینن برسی و کەسیرە و کزین
دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین
بە زەیلی زەیلیش نایێینە ژێر بار
'زەیل'٢ درێژەی بەست وەک ڕۆژی بەهار
تا نەبڕێینەوە ئەو نابڕێتەوە
وا دیارە تا دێت ئەتەنێتەوە
١. یاسایهکی پاشکۆ بوو له سهردهمی شایهتییدا، بۆ ئهوه دانرا ههر فهرمانبهرێکیان نهویستایه بهو یاسایه دهریان دهکرد و دهیانوت بهر 'زیل' کهوت.