ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٥٥. ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەردا
ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەرا
کونە مشک لامان ئەبێ بە سەرا

کە کەوتینەوە کۆمەڵی یاران
ئەڵێی نە بامان دیوە نە باران

کوێخا جوامێری هەمەوەند دەیگوت
های جوامێر ڕۆم و عەجەم وا لە دووت!

سەرێ کە شاهان بە تەمای نەبن
بۆ ئەوە دەشێ هەڵکەنرێ لە بن

ئەوسا کە جوامێر دەنگی دڵێر بوو
تیپی هەمەوەند ژنیشیان شێر بوو

ئێستا من هەسم دوڵدڵم پێیە
ئاخۆ ناپرسن لەشکرت کێیە

لە هەمووی خۆشتر خەیاڵ بازییە
حوکمی سەری بەنگ یەکەتازییە

خەیاڵبازییە چارەی دڵتەنگی
شەراب بە گەردش، بەنگ به بێدەنگی

بەڵام بەنگ‌کێش بی مەچۆره گوێ ئاو
جۆگەلەت لەلا ئەبێ بە شەتاو

هەر خۆم ئەیزانم شەراب بکەم نۆش
گوێ زەڵم و ماسی و سەوزی و هەوای خۆش
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٧٠.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit