ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٥٤. مانگی ڕەشەمێ دووکەڵ دەرناچێ
مانگی ڕەشەمێ دووکەڵ دەرناچێ
خاتوو زەمهەریر پرچ هەڵئەپاچێ

لەقلەق هاتەوە نیشتە سەر هێلکە
مەیدان خاڵی بوو بۆ پەرەسێلکە

کلکی دووفاقی نموونەی زەیلە
شارەزوور ئەمساڵ لە ڕاوکەر کەیلە

عەینەمەل دەرکەوت، ساڵی کوللەیە
بەڵام بۆ ئەودیو ئەزمڕ پلەیە!!

بای بەهار دەشنێ! کۆلارەی دەوێ
بزانین بە پەتی کێ سەردەکەوێ

کۆلارە ساڵێ نێرە و ساڵێ مێ
ئەمسال برەوی ژنانە کەمێ

بە هۆ و بە هیوای داری پەڵکەوە
وەک فڕفڕۆکەین بەدەس خەڵکەوە

بەڵام لە لەشی چالەکە١ دەچین
هەتا لێمان دەن پێی قەڵەو دەبین

هێندە کە بڵێی کەمتیار چاکە
قولەپێی دەسمی هێشتا دەنگ ناکا

بە کەر ناوێرن بە کورتان شێرین
وەک سووره‌واڵەین بە خاڵمان فێرین

١. چالوو، کوڕه‌به‌ش.
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٦٩.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit