ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٥٣. هەندێ کە لە پڕ بەرز ئەبنەوە
هەندێ کە لە پڕ بەرز ئەبنەوە
کە کەوتنە خوارێ ئەبوورنەوە

کە بە توونچێتی بووی بە حەمامچی
خۆت لێ ناگۆڕێ، لە ڕێ دەرناچی

بەڵام کە لە پڕ هاتی بووی بە کوڕ
نان خۆرێ دەبی، سپڵەی سفرەدڕ

ئەگەر پێ بە پێی هاوڕێکانت بێی
پێت ناڵێن کابرا! نازانن تۆ کێی

هەر موویە لە ڕیز ڕیزە تێپەڕێ
مەقەستی وەستای دەلاک ئەیبڕێ

نەخوازەڵا وا "زیل"١ کەوتۆتە ناو
هەرچی بەرکەوێ، ئەڵێن کلک بڕاو

بۆ کلکەقوڵێ دەچنە لای داپیر
ئەماننێرێتە لای بزن بۆ شیر

شیری داپیر خۆر، بێ کلک ئەمێنێ
سەگ بەهێزی کلک ئێسقان ئەشکێنێ

پیرەمێردێ هات، پێی وتم پیرێ
هەر کەس لە باری خۆی گوێز ئەژمێرێ

١. مه‌به‌ست له‌ یاسای "ذیل"ه‌ که‌ فه‌رمانبه‌ری پێ له‌ کار ده‌رده‌کرا. "ذیل قانون العقوبات"
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٦٨.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit