ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٥٢. جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان
جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان
گاڵتە کەوتە پاڵ پەندی پێشینان

پیاوێک ژنی مرد قولێکی هانی
وتیان چۆن لەگەڵ قولدا ئەتوانی؟

وتی: بۆ ماتەم پیشەی دێرینە
سەراپا بەرگی تازێدار شینە

من بەرگی ڕەشم کردەبەر جێیە
کە ماتمگیریی عائید بەوێیە

من سەگم دیوە لەسەرەنوێلک
قەپاڵی دەگرت لە گۆشتی تووتک

دەستم دەرمانی سەر زگی قەبزە
خامەم ڕەوەانە شارەزای نەبزە

سێبەڕو...

ماینێکی بۆرەم بوو سواری دەبووم
ڕۆژێ بە ئیشێک بۆ دێیەک دەچووم

نزیک ئاوایی ژنێکی نازدار
بانگی کردە من وتی: بۆرەسوار

سێبەڕۆ دارم ئارامم نییە
لە تۆ دەپرسم دەرمانی چییە

وتم لەم دەردە ڕسگارت دەبێ
ئەگەر بێ و دڵی من بێنیتە جێ

وتی: ناچارم دڵت بێنمە جێ
بەڵام یاخوا تۆیش ئەمەت بێتە ڕێ

هار و مار ودمی 'باوە شابان'١ بوو
هەر چی هار ئەیگرت بۆ ئەوێ دەچوو

لەگەڵ پەنچکێ نانیان بۆ دەجوو
نووتکی دەهاویشت ڕسگاری دەبوو

ئەمەندە هاروماریان چاک ئەکرد
کەچی 'شاپیاو'٢یان بە گورگی هار مرد

حەکیم لە دەردی کەسی خۆی کۆڵە
بۆیە خزمانی دەکەونە بۆڵە

١. پیاوێکی له خواترس بوو له عه‌شره‌تی کاکه‌یی.
٢. مه‌به‌ست له ئیبراهیم ئاغای خوبیله‌یه‌.
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٦٧.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit