وا ڕەمەزان دێ ئەبێ بە کوێخا
پەکی کەشکەک و گیپەکەم ئەخا
ئەگەر من بڵێم: ڕەمەزان نییە
کێ لێم دەپرسێ جەزاکەم چییە؟
چونکو گوناهی لەوە گەورەتر
ئەمەندە زۆرە بە باری حوشتر
باقڵ دەچینە پەردەی ئیعتیکاف
جنۆکە دەبەن بۆ پشت کێوی قاف
نەوەڵڵا ڕەست و داو هێند گرانە
بە قەد ڕکاتی تەراویحمانە
تاریکە شەوە و ئەحزاب لە ناوە
"ڕەمەزان" بە جەنگ"، "سەفەر" بەدناوە
لە ئەفریقادا بووە بە گەردەش
دونیا شێواوە وەک مووی قولەڕەش
جاران جوولەکە خومی ئەشێوا
ئەکەوتە درۆ و قوڕی دەپێوا
ئێستا بێئەوەی کە خوم بشێوێ
درۆی وا دەکەین بەقەدەر کێوێ
ئەڵێن: بۆ مەئموور مەنشوور دراوە
خاتر و خۆتر بۆ کەس نەماوە
کەچی پێکوڕە داشی دامەیە
نازانین تەقی و شەقی کامەیە١
پەکی کەشکەک و گیپەکەم ئەخا
ئەگەر من بڵێم: ڕەمەزان نییە
کێ لێم دەپرسێ جەزاکەم چییە؟
چونکو گوناهی لەوە گەورەتر
ئەمەندە زۆرە بە باری حوشتر
باقڵ دەچینە پەردەی ئیعتیکاف
جنۆکە دەبەن بۆ پشت کێوی قاف
نەوەڵڵا ڕەست و داو هێند گرانە
بە قەد ڕکاتی تەراویحمانە
تاریکە شەوە و ئەحزاب لە ناوە
"ڕەمەزان" بە جەنگ"، "سەفەر" بەدناوە
لە ئەفریقادا بووە بە گەردەش
دونیا شێواوە وەک مووی قولەڕەش
جاران جوولەکە خومی ئەشێوا
ئەکەوتە درۆ و قوڕی دەپێوا
ئێستا بێئەوەی کە خوم بشێوێ
درۆی وا دەکەین بەقەدەر کێوێ
ئەڵێن: بۆ مەئموور مەنشوور دراوە
خاتر و خۆتر بۆ کەس نەماوە
کەچی پێکوڕە داشی دامەیە
نازانین تەقی و شەقی کامەیە١
١. پیرهمێرد له سهر ئهم دێڕهپهنده نووسیویهتی: کولله که بێچوو ههڵدێنێ و هیشتا تهواو باڵ ناگرێ، ئهو ورده کوللهیه پێکوڕهیه. ورده مهئمووریش پێکوڕهن وهکوو داشی دامه لهم خان بۆ ئهو خان ئهیانگوێزنهوه.