ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٤٤. شەوی پاییزان پیران نانوێنێ
شەوی پاییزان پیران نانوێنێ
کەڵەشێرێکیش نییە بخوێنێ

زۆربەی کەڵەشێر لە دێی "ماوەتە"
کەڵەشێر کوشتن لایان لەعنەتە

شەومان درێژە و ڕۆژمان بە هەورە
نمەکمان سوێرە و پڵاومان چەورە

هیچ کەس نابینم دڵسۆز بێ بۆمان
زوو پیاو ئەگۆڕێ ئاوی "کانیه‌سکان"!!

گونای کەس نییە خەتای خۆمانە
جێگای هیوامان "گردی سەیوانە"

هەندێ بە کێلی باوکیان ئەنازن
هەندێ بۆ ئاشووب ئاواتەخوازن

هەندێ کتکیان لەلا وەک شێرە
هەندێ هێندەیە تا سکیان تێرە

ئەڵێن مردووشۆر پارەی بەرێ زوو
خوای دەکرد مردوو گۆڕ بە گۆڕ دەچوو

پەردەی بینایی ئەسپ و شێر وایە
سامی ئینسانی وەک دێو لە لایە

ئەگینە ئێمە چۆن سواریان ئەبین
دوو هێندەی ئێمەن لێیان ناترسین

ژن تەڵاق ئەدەین شوو ئەکا زۆر باش
ئەڵێین قەی ناکا بۆمان بوو "بەجاش"
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٩.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit