ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٤٣. لێرە لە چاکە و نەزاکەت گەڕێ
لێرە لە چاکە و نەزاکەت گەڕێ
کوتەک لە بەهەشت هاتۆتە دەرێ

زۆر جارم وتوە خەڕۆ بێ گۆێیە
کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە

ئەگەر خوا باڵی بە فیل بدایە
ئەبوو سەربانمان گشت بڕووخایە

خۆت هەڵمەکێشە و مەڕۆ بە عینوان
تفەنگ بۆ نیشان، ئەسپیش بۆ مەیدان

ئێستا وا لێمان کەوتنە بەهانە
بەدەست خەڵکەوە بێڵ زۆر ئاسانە

شوهرەت ئافەتە لێت نابێتەوە
جام بشکێ بەڵام نەزرینگێتەوە

شەڕی ئیتالیا گرانی پێیە
کەر لە کوێ کەوتوو کوندە لە کوێیە

توخوا لێی گەڕێ با حاڵمان وا بێ
تالعی ئێمە ئەبێ شۆربا بێ

بە تەقویم سەرمای ئەمساڵ خەتەرە
مەکتەبه‌کەیشمان لە شار بەدەرە

لە مەعاریف دا هەر شار بەدەرین
بۆیە وەک خاکین هەر خاک بە سەرین
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٨.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit