ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٤٢. سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی
سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی
هەور لە خەرمانی چەڵتووکی خوڕی

ئەمساڵ ناترسم کە لافاو بمبا
هیچ گوێش نادەمه‌ فیشاڵی بۆمبا

من دەورەی حەربی عوموومیم دیوە
ئەوەی بترسێ دەستی بڕیوە

بۆیە حەز ئەکەم باران ببارێ
لەم بێ ئاوییە ڕسگار بێ شارێ

هەموو لە تینوان ئاخ هەڵدەکێشن
هێشتا بۆ ماڵان ئاو ڕادەکێشن

ماکینەی گەورەی ئەلەکتریک هات
خوا یار بێ نووری فەن کەوتە وڵات

نان و گۆشت نرخی کەم کرایەوە
پارەی 'کیلۆ وات' وەک خۆی مایەوە

بۆ حەسحەسانە پیاو ئەخنکێنن
کەچی لە ماسی ڕەسم ناسێنن

بۆ مەستی توتن ئەپرسنەوە
قاچاغی' ماسی' ئەبەشنەوە

بەنی گرژ خەرجی هەوسار هۆنینە
دەزووی خاو تەنها بۆ لەرز بڕینە

ئەسپی بێ هەوسار زوو بێ جل ئەبێ
پیاو سەربزێو بێ ئەستۆی شل دەبێ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٧.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit