ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٤. هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە
هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە
هێند ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە!

کە زانیت شەوە و دزت لە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگره!

کە شێوەییت دی، بڕۆ تێپەڕە
سەگی سەرملە، بە دوو لا وەڕە

گوێی ڕانەکێشی، زۆر کەس بێ گوێیە
کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە

بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە
لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە

ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن
لەگەڵ لێکەوتی ڕوو وەردەگێڕن.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٢٦.

پەراوێز edit