شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٢٦. هەرچەند دۆست لە لات وەک برا و کەسە هێند ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە! کە زانیت شەوە و دزت لە دەورە دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگره! کە شێوەییت دی، بڕۆ تێپەڕە سەگی سەرملە، بە دوو لا وەڕە گوێی ڕانەکێشی، زۆر کەس بێ گوێیە کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە بۆ چەنەبازی کە نەزان دووە لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە ئەوی بۆ مەنسەب بەرچاو چوو، فێرن لەگەڵ لێکەوتی ڕوو وەردەگێڕن. ++++++++++++++++++++++