ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٣٦. ئەو دەمە بەختم لێبوو بەدوژمن
ئەو دەمە بەختم لێبوو بەدوژمن
کە کەرە دێزه‌م بوو بە ڕمووزن

ئەو دەمە هۆشم لێ شێوا و وەستام
کە هەرچی هەڵسا وتی ئاش وەستام

خزمەتی دەکەم هێشتا لێم ساردە
تۆخوا مەلاگەل! ئەمیشە ئاردە؟ !

دەوڵەمەند پارەی بەکەس نەداوە
پارەپەرەستی ئەڕوا لە دواوە

ئەوی پێی ئەڵێن: وا بڕۆ دەڕوا
بە هیچ قەولێکی ناکرێ بڕوا

ئەوی جڵەوی خۆی دایە دەس خەڵک
ناوی نراوە زەبوون و بێ کەڵک

زەردەواڵەمان جارێ ئاڵۆزاند
نانی شوانمان خوارد، گەوجیمان نواند

لە هەر دوو لاوە تووشی جەزا بووین
تەمێمان نەخوارد دیسان تێهەڵچووین

تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
ئەڵێن خاکەکەی بەدە ئەم شارە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٠.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit