شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەو دەمە بەختم لێبوو بەدوژمن سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٥٠. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی ئەو دەمە بەختم لێبوو بەدوژمن کە کەرە دێزه‌م بوو بە ڕمووزن ئەو دەمە هۆشم لێ شێوا و وەستام کە هەرچی هەڵسا وتی ئاش وەستام خزمەتی دەکەم هێشتا لێم ساردە تۆخوا مەلاگەل! ئەمیشە ئاردە؟ ! دەوڵەمەند پارەی بەکەس نەداوە پارەپەرەستی ئەڕوا لە دواوە ئەوی پێی ئەڵێن: وا بڕۆ دەڕوا بە هیچ قەولێکی ناکرێ بڕوا ئەوی جڵەوی خۆی دایە دەس خەڵک ناوی نراوە زەبوون و بێ کەڵک زەردەواڵەمان جارێ ئاڵۆزاند نانی شوانمان خوارد، گەوجیمان نواند لە هەر دوو لاوە تووشی جەزا بووین تەمێمان نەخوارد دیسان تێهەڵچووین تاریکایی شەو ئێوارە دیارە ئەڵێن خاکەکەی بەدە ئەم شارە ++++++++++++++++++++++