ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٣٤. بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە
بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە
خووی منداڵیمان لێ ئەژیێتەوە

سەر و گوێی یەکمان شکاند بە کوتەک
چەند لێک خەڕۆ بووین بە شەڕە گەڕەک

من "گۆیژە"ییم و تۆ "کانیەسکانی"
لە یەک بووبووینه دوژمنی گیانی

هیتلەر و یەهوود هێندە دوژمن نین
ئەوەندەی ئێمە لێک هاتووینە قین

ئەو ئیشەی کەوا ڕاجیع بە خوا بێ
بە زۆری بازووی هیچ لایێ نابێ

پشتیوانەکەت ئەگەر بەکارە
باراش لە ئاشی ژووروو بهاڕە

ئەگینا کارمان لێرە لە پاشه‌
پیشەی پێشوومان دەوەن بە ئاشه‌

جاران ئیتالیا شەڕەگای ئەکرد
وتیان خراپە پێیان لە ناو برد

ئێمە بەران و کەو و کەڵەشێر
تێک بەر ئەدەین و سەگ دەکەین بە شێر

هەموو دەرسی شەڕ ئاخر شەڕییە
بۆیە هەڵکردمان کوێرەوەرییە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٤٧.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit