کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا
کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا
ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە
باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە
بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە
بوو بە توولەمار دای وەپامەوە
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە
ئێستا دەور دەوری سوورەداڵەیە
هەندێکمان هەیە ڕەگی خهو ئەگرن
تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن
ئەمڕۆ لە لایەن ساحێب مەقامی
پێت هەڵخلیسکا شێت و نەفامی
سەیر ئەو سەیرەیە ئەمەیش ئەزانین
دێین خۆمان لادەین کەچی ناتوانین
ئاخ خۆزگە هێندەی سەخی و جەسوورین
چی دەبوو بەدڵ لە یەک ببوورین
ئەو قەومە بەرز و ساحیب مەنزڵن
کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەکدڵن
ئەوەی بە بەشی خۆی ناڕهزایە
بە هەوڵی بێجێ ڕووی لە قەزایە
تیری دۆست لە پێی"ژیان" درابوو
زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو
بە بەردەباران کورد نەمردبوو
بەگوڵی دۆستی گیانی دەرچووبوو
کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا
ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە
باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە
بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە
بوو بە توولەمار دای وەپامەوە
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە
ئێستا دەور دەوری سوورەداڵەیە
هەندێکمان هەیە ڕەگی خهو ئەگرن
تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن
ئەمڕۆ لە لایەن ساحێب مەقامی
پێت هەڵخلیسکا شێت و نەفامی
سەیر ئەو سەیرەیە ئەمەیش ئەزانین
دێین خۆمان لادەین کەچی ناتوانین
ئاخ خۆزگە هێندەی سەخی و جەسوورین
چی دەبوو بەدڵ لە یەک ببوورین
ئەو قەومە بەرز و ساحیب مەنزڵن
کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەکدڵن
ئەوەی بە بەشی خۆی ناڕهزایە
بە هەوڵی بێجێ ڕووی لە قەزایە
تیری دۆست لە پێی"ژیان" درابوو
زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو
بە بەردەباران کورد نەمردبوو
بەگوڵی دۆستی گیانی دەرچووبوو