کەرەکەی عیسا ببەنە مەککە
بڵێن: گوڕاوە تۆ باوەڕ مەکە
زەمانەی عیسا و مووسا بەسەرچوو
ڕووی درۆزنی تێدا ڕەش ئهبوو
ئێستا دەورێکە درۆی وا دەکرێ
ئاسمانیلییە و بە باڵ ئەفڕێ
مووسایی هامان ئەکوژن بێ ئامان
زۆری وا هەیە بیکەن بە هامان
پاپا "ئافەڕۆز" ئەکا لەبەر قین
ئێمە بۆچ فێری" ئافەڕۆز" نەبین
بۆیقوتاژ حیسسی میللی زیاد ئەکا
ئەو پیشە چاکە نان بە زیاد ئەکا
چونکە موحتاجین بە نانی شەوێ
بووینە عیسایی سێ خوامان ئەوێ
بڵێن: گوڕاوە تۆ باوەڕ مەکە
زەمانەی عیسا و مووسا بەسەرچوو
ڕووی درۆزنی تێدا ڕەش ئهبوو
ئێستا دەورێکە درۆی وا دەکرێ
ئاسمانیلییە و بە باڵ ئەفڕێ
مووسایی هامان ئەکوژن بێ ئامان
زۆری وا هەیە بیکەن بە هامان
پاپا "ئافەڕۆز" ئەکا لەبەر قین
ئێمە بۆچ فێری" ئافەڕۆز" نەبین
بۆیقوتاژ حیسسی میللی زیاد ئەکا
ئەو پیشە چاکە نان بە زیاد ئەکا
چونکە موحتاجین بە نانی شەوێ
بووینە عیسایی سێ خوامان ئەوێ