ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٣١. هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
تیری پەڕی خۆی هێنایە خوارێ

ئەوی نەدیمی پیاوی گەورەیە
ئەبێ"چاک بێژ" بێ دەوران دەورەیە

دڵخۆشی نەخۆش، دەرمانی دەردە
خەڵک بێزار ئەبێ لە بگرە و بەردە

دوکتۆرێ هاتووە ئەڵێن کەححالە
تێی ورووژاون ئەڵێی دەججالە

بۆ موستەشفاکەی ژوور شار ڕامکێشە
ڕازیانەم خوارد و بوو بە زگ‌ئێشە

دوومەڵان بۆیه‌ پێی دەڵێن زۆڵە
بە بێ تۆو دەڕوێ لەو دەشتە چۆڵە

ئەڵێن گوڵەژەن لە هەموو ماڵێ
ئەگەڕێ و دەرپێی لێ دادەماڵێ

من بۆیە بستەم هێندە خۆش ئەوێ
چی لە دڵ دایە ڕاست دەردەکەوێ

وتیان پێغەمبەر بەکوێدا سەرکەوت
وتی پەیژەکەی عیسای بەدەست کەوت

کابرا وتوویە "میقروبی ـ هەی دەێ"
میقرۆب ئەوەیە کە لە لاوە دێ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٤٣.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit