ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٣٠. خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو
خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو
کەچی کڵاوی کردوە بۆ بەڕوو

چێشتت بۆ ناکوڵێ بە بێ ئاگرێ
خورمایش موتوربە نەکرێ ناگرێ

دیجلە ئەم هەموو خەلیقەی دیوە
لە لەنجە و لاری خۆی نەلەخشیوە

هەر کەلوێ بەردێ لە تاقی کیسرا
ئایەتێکە بۆ "لَیْلَةُالْاَسرا"

بە زۆری پەنجەی عەشقێکی خایەن
شیرینی ئەرمەن کەوتە مەدایەن

بێستوون بە عەشق لە بن کەنراوە
شۆرەتی شۆری بۆ فەرهاد ماوە

ئەڵێن: فەرهادیش کوردە بەجێیە
ڕەنجەڕۆی وەک ئەو کورد نەبێ کێیە؟ !

ئەفسانەی سەودا نەما بەسەرچوو
ئێستا "جیازیی" کچ ئەدا بە شوو

خزمەتی وەتەن گوزەشتەی پارە
هەموو بۆ پارە ئەبین بە پارە

هاوار لیرەی زەرد زرینگەی خۆشە
کە هاتە بەرگوێ خودگیری بۆشە

دەوران دەورانە وەک بابی بابی
مەبعووسی بووە بە نوقڵی بابی

جووجەڵە دەندووک لە هێلکە ئەدا
دووپشک بە بێ قین پێتەوە ئەدا
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٤١.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit