ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٩. دڵ ئەڕەنجێنێ پیاوی بێ کەماڵ
دڵ ئەڕەنجێنێ پیاوی بێ‌کەماڵ
بەهەڵەوەڕی دز دێتە سەر ماڵ

قرژانگ کەستمی و وازی لێهێنام
زوو تێگەیشتم کە چۆنی بەردام

بۆ دەربەدەرێ مەکەوە سەما
ئەگەر چاک بوایە لە جێی خۆی دەما

گوڵ لەسەر لقی خۆیا ڕەنگینە
بەردیش لە جێگای خۆیا سەنگینە

بچۆرە شارێ کە کەس نەتناسێ
تێر خۆت هەڵکێشە پڕ بە کراسێ

با، مێخ سندانی توڕ ئەدایە دەر
پێچە کڵۆیان دەهاویشتە بەر

خوا منی لەژوور تۆوە داناوە
هەر چییەک دەیکەی خەیاڵی خاوە

قاچاقچی نەما ڕێژی لە ناوە١
بێ تووتنیە ئەم بەند و باوە

دارکێشی ناری نەمروود بوو ئێستر
گوێدرێژی گولە ڕەهبەری حوشتر

دەروێشی بەنگ‌کێش سەر دەنێتە تاق
بۆ بێگانەیە تریاقی عیراق

١. ڕێژی لە ناوە: پۆلیسی گومرک له ناوه.
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٣٢.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit