ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٨. کە شاخی گۆیژە بەفری چووەوە
کە شاخی گۆیژە بەفری چووەوە
پەندی پێشینیان زیندوو بووەوە

پێم بڵێی ڕۆڵە لەبەرت دەمرم
خشتم تێبگری بەردت تێدەگرم

کەواکەی خۆمە ئەیکەیتە بەرم
ڕۆنەکەی خۆمە ئەیدەیتە سەرم

کە ژن ملکەچ بوو بە نانی شوانێ
بۆچی لێی ئەدەی بە کوڵە گۆچانێ

کاسە کە پڕ بوو دیارە ئەڕژێ
بەرداش لێک کەون تۆزیان ئەپرژێ

لەگەڵ هاوماڵا مەکەوە ورتە
لە جێی "سندان"ی تۆ "قوززەلقورتە"

تا دەسندەت بێ قەدرت لە لامە
کەوم بۆ نەگری پێت ناڵێم مامە

کەمتیار ئەگەر پێی بڵێی چاکە
قولەپێی ئەسمی هێشتا دەنگ ناکا

هەنگەڵانەکەم هەمووی هەنگوینە
خورمای کوردکوژەم لە لا شیرینە!

تەرس هەڵدەڕێژێ خورما بە جەواڵ
بۆیە دەکەونە شوێن کەری جەجاڵ

کە لەناو خۆتا هاتو ڕێککەوتی
ئیتر لە ترسی لاوە سرەوتی
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٣١.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit