ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٧. وا ڕەشەمێ‌یە مڕمیاو مڕمیاوە
وا 'ڕەشەمێ'یە مڕمیاو مڕمیاوە
بۆرە سوار بوونی 'داوود' دەم خاوە

'مریەم' بەرنادا هێندە بە جۆشە
تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ بۆشە

ئەمە شەرتێکە بۆ منداڵانە
ئێستا تا حەز کەی هێندە ئاسانە

لە خەودا سواری کەر ئیعتیبارە
بەڵام بە دیمەن هەر ئەو سوارە

بورجی پیرێژن ئەمساڵ کەم سەختە
ئەو لە پیاو زۆرتر بە ڕاو و بەخته

ئەگەر بێ و بیکا بە زوقم و سەهۆڵ
هەژارەکانمان چی دەگرنە کۆڵ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٢٨.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit