شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: وا ڕەشەمێ‌یە مڕمیاو مڕمیاوە سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره‌ ٤٢٨. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی وا 'ڕەشەمێ'یە مڕمیاو مڕمیاوە بۆرە سوار بوونی 'داوود' دەم خاوە 'مریەم' بەرنادا هێندە بە جۆشە تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ بۆشە ئەمە شەرتێکە بۆ منداڵانە ئێستا تا حەز کەی هێندە ئاسانە لە خەودا سواری کەر ئیعتیبارە بەڵام بە دیمەن هەر ئەو سوارە بورجی پیرێژن ئەمساڵ کەم سەختە ئەو لە پیاو زۆرتر بە ڕاو و بەخته ئەگەر بێ و بیکا بە زوقم و سەهۆڵ هەژارەکانمان چی دەگرنە کۆڵ ++++++++++++++++++++++