ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد › پەندەکانی پیرەمێرد ›
١٧. کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی
کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی
بەسەرتا ئەدەن لەبەر بێ کەڵکی

دوای تەنگانەیی زۆر ئازادییە
"ش"ی شین زۆر جار "ش"ی شادییە ١

کفرەحمەد تامرد قسەی لە خوا کرد
بەو حەقە لای حەق ئیمانی دەربرد

سۆفی ئارەقی لەلا حەرامە
لای من قاچاغ بێ ئەوسا بەتامە

نێرگەلەی تووتنی عەجەم ئەکێشم
دووکێش و هووکێش خوێشی دەروێشم

ئاسمان ئاهی بێکەس شینی کرد
زەیل جێی ئەستێرەی کلداری گرت

بێ‌دەست تێی گوشێ زۆردارێ بیخوا
دەستی لێ مەدەن لەکردەوەی خوا

گەلاوێژ هەڵات شەوقی ئەگڕێ
بەرگی فەقیر و هەژار ئەدڕێ

کە بە ڕۆژ چرای نەوت بسووتێنین
لە تاریکیدا دۆش دادەمێنین

کە بە ئاوی پاک باخچە ئاو ئەدەین
لەتینوێتیدا دەم پێکا ئەدەین

ئەڵێن: ئەم بەفرە لە پێشدا ئارد بوو
قوونیان پێ سڕی بێ‌پێز و سارد بوو

زیندوو بووەوە ڕاتبەی مەلایان
یاخوا ئەم جارە تا سەر بێ بۆیان

من خەستەی مار و مێرووم لەبەر بوو
هەر لەم خاکەدا میری تورک میر بوو

١. ئاوا ده‌خوێندرێته‌وه؛
‌"شینی"ی شین زۆر جار "شینی"ی شادییە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٧٣.
ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit