شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٧٣. - ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی بەسەرتا ئەدەن لەبەر بێ کەڵکی دوای تەنگانەیی زۆر ئازادییە "ش"ی شین زۆر جار "ش"ی شادییە ١ کفرەحمەد تامرد قسەی لە خوا کرد بەو حەقە لای حەق ئیمانی دەربرد سۆفی ئارەقی لەلا حەرامە لای من قاچاغ بێ ئەوسا بەتامە نێرگەلەی تووتنی عەجەم ئەکێشم دووکێش و هووکێش خوێشی دەروێشم ئاسمان ئاهی بێکەس شینی کرد زەیل جێی ئەستێرەی کلداری گرت بێ‌دەست تێی گوشێ زۆردارێ بیخوا دەستی لێ مەدەن لەکردەوەی خوا گەلاوێژ هەڵات شەوقی ئەگڕێ بەرگی فەقیر و هەژار ئەدڕێ کە بە ڕۆژ چرای نەوت بسووتێنین لە تاریکیدا دۆش دادەمێنین کە بە ئاوی پاک باخچە ئاو ئەدەین لەتینوێتیدا دەم پێکا ئەدەین ئەڵێن: ئەم بەفرە لە پێشدا ئارد بوو قوونیان پێ سڕی بێ‌پێز و سارد بوو زیندوو بووەوە ڕاتبەی مەلایان یاخوا ئەم جارە تا سەر بێ بۆیان من خەستەی مار و مێرووم لەبەر بوو هەر لەم خاکەدا میری تورک میر بوو ١. ئاوا ده‌خوێندرێته‌وه؛ ‌"شینی"ی شین زۆر جار "شینی"ی شادییە ++++++++++++++++++++++