هەر ئەموت: خۆزگە دنیام بدیایە
گلەیی خەڵکم لیێ بپرسیایە
بموتایه: بۆچ گلەیی ئەکەن
بۆچ وا جنێوی سووکت پێ ئەدەن
ڕۆژێ به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه بووم
وه‌نه‌وزم ئه‌دا خه‌ریک بووم بنووم
له‌پڕ تهڕپیرێ، به ئاڵ و واڵا
ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ، کردی به ماڵا
به لار و له‌نجه هات به‌لامه‌وه
بێ په‌روا دانیشت بهئارامهوه
وتی: ئاره‌زووی منت کردووه؟
خه‌ڵک ناوی منیان به سووک بردووه
ئه‌وه‌یش ئه‌زانم تۆ منت ناوێ
خۆت قه‌مته‌ر ئه‌که‌ی به نان و ئاوێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌وا هاتمه لات
ئه‌وا خۆم هێنا، بۆ تۆ به خه‌ڵات
من ئه‌و سێبه‌ره‌م دوام که‌وی ئه‌ڕۆم
ڕووم لێ وه‌رگێڕی، من له شوێنی تۆم
له‌و ساوه که خوا منی داناوه
مۆری کچێنیم هێشتا نه‌شکاوه
ئه‌وی نێرپیاوه منی لا سووکه
ئه‌وی ئهیهوێم ڕاست نێره‌مووکه
خوا پیاوی به من تاقی کرده‌وه
بۆ محه‌کی پیاو، بووم به کرده‌وه
ئه‌وی که جارێ گرتمه باوه‌شم
دین و ویژدانی کرد به پێشکه‌شم
به‌بێ ئیختیار ته‌سلیمی من بوو
که ئه‌ملام دایه ئه‌ولای له‌بیر چوو
هه‌ر من بۆم تێکرد ئه‌و تێری نه‌خوارد
دوایش به‌جێی هێشت به هه‌ناسه‌ی سارد
ژنه‌که‌ی بردی، بۆ مێردی تازه
وتی: با بۆره، بێته جێی بازه
خه‌ڵک ئه‌م ئه‌حواڵه‌ی وا له‌پێش چاوه
که‌چی هێشتاکو بۆ من سووتاوه
هێندە شیرینم شانەی هەنگوینم
پێی عاشق وه‌ک مێش پێکا ئهلکێنم
گلەیی خەڵکم لیێ بپرسیایە
بموتایه: بۆچ گلەیی ئەکەن
بۆچ وا جنێوی سووکت پێ ئەدەن
ڕۆژێ به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه بووم
وه‌نه‌وزم ئه‌دا خه‌ریک بووم بنووم
له‌پڕ تهڕپیرێ، به ئاڵ و واڵا
ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ، کردی به ماڵا
به لار و له‌نجه هات به‌لامه‌وه
بێ په‌روا دانیشت بهئارامهوه
وتی: ئاره‌زووی منت کردووه؟
خه‌ڵک ناوی منیان به سووک بردووه
ئه‌وه‌یش ئه‌زانم تۆ منت ناوێ
خۆت قه‌مته‌ر ئه‌که‌ی به نان و ئاوێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌وا هاتمه لات
ئه‌وا خۆم هێنا، بۆ تۆ به خه‌ڵات
من ئه‌و سێبه‌ره‌م دوام که‌وی ئه‌ڕۆم
ڕووم لێ وه‌رگێڕی، من له شوێنی تۆم
له‌و ساوه که خوا منی داناوه
مۆری کچێنیم هێشتا نه‌شکاوه
ئه‌وی نێرپیاوه منی لا سووکه
ئه‌وی ئهیهوێم ڕاست نێره‌مووکه
خوا پیاوی به من تاقی کرده‌وه
بۆ محه‌کی پیاو، بووم به کرده‌وه
ئه‌وی که جارێ گرتمه باوه‌شم
دین و ویژدانی کرد به پێشکه‌شم
به‌بێ ئیختیار ته‌سلیمی من بوو
که ئه‌ملام دایه ئه‌ولای له‌بیر چوو
هه‌ر من بۆم تێکرد ئه‌و تێری نه‌خوارد
دوایش به‌جێی هێشت به هه‌ناسه‌ی سارد
ژنه‌که‌ی بردی، بۆ مێردی تازه
وتی: با بۆره، بێته جێی بازه
خه‌ڵک ئه‌م ئه‌حواڵه‌ی وا له‌پێش چاوه
که‌چی هێشتاکو بۆ من سووتاوه
هێندە شیرینم شانەی هەنگوینم
پێی عاشق وه‌ک مێش پێکا ئهلکێنم