ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی وردەکاری
٨. بیدی مەجنوونی
بیدی مەجنوونی، بیدی مەجنوونی١
باڵا بەرز و نەرم، زار و زەبوونی

بە لار و لەنجە، لەیلا نموونی
بەڵام لە داخی دڵ سەرنگوونی

ئاواره و له‌رزان به‌گوێ تافه‌وه‌
په‌خشان به شنۆی هه‌وای سافه‌وه‌

عه‌نبه‌ربار به‌بۆی مسکی نافه‌وه‌
ڕه‌خشان به په‌لکی زه‌ڕکڵافه‌وه

به ده‌نگی تاڤگه‌ی ساز و سه‌متووری
ئه‌ینۆشی باده‌ی ئاوی بلووری

سایه‌بانی بان ته‌ختی گه‌نجووری
به‌ڵام تامت تاڵ به ده‌ردی دووری

وتم: شۆڕه‌بی ده‌ست‌نیشانی دۆست
سێبه‌ر ده‌وای (تا)، سه‌لفات و زینک پۆست٢

دره‌ختان سه‌ربه‌رز به‌بێ قۆرت، بێ شۆست
بۆچ سه‌رت شۆڕه وێنه‌ی که‌فته‌کۆست

جوابی دایه‌وه‌ به زبانی حاڵ
بۆچ تۆ نازانی پیری کۆنه‌ساڵ

من سه‌ربه‌رزێک بووم شیرین په‌ڕ و باڵ
سوجده‌م برده‌ به‌ر باڵای سۆسه‌ن خاڵ

١. شیعره‌که‌ی بێسارانی:
تەرزی بید بە تار...
تەرزی بید چوون زوڵف مەلەرزۆ بە تار
بە ھەوای پرشنگ تافی بێ قەرار
نەپای با لوول کۆ سەخت وەرنسار
وەڵگ بید زایف، تەرز تووڵ زەبوون
زەبوونتەر جە تەرز تای کڵافی توون
مەلەرزۆ بە باد سەردی سەبایی
نەڕووی گوڵی سەوز سافی مینایی
پەرسام ئەر ھەی بید، دەست نیشانی دەست
تورک تەڕ ئەندام، سای سەھەند پەیوەست
چێشەن درەختان ڕووشان نە باڵان
تۆ سەر سەراوێز، ڕووی زەمین ماڵان؟
بید ئاما جەواب بە زوبانی حاڵ
چوون پەرسات حاڵم، بواچوون ھەواڵ
منیچ نەونەمام نازک بەر ئاو بیم
سەرتەرزی لەرزان تافی سەراو بیم
ناگا پەی تەقدیر دیدە سیاوێ
خاو ئالوود سوبح خێزا جە خاوێ
ئامانە سایەم مەخسەڵ دا خاڵان
کۆکۆی خەرمەنی خەمان دا تاڵان
جەو ساوە جۆیای ئەو نەو تارەنان
چۆ بی سەراوێز بێ قەرارەنان
٢. سه‌لفات و زینک: حه‌بێکی زه‌رده که ده‌درێ به تادار.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٥١و٢٥٢.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٤و٢٩٥.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit