ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی وردەکاری
٧. ناخۆشه‌ لای
ناخۆشه‌ لای به‌ چاوی ته‌ڕم سه‌یری ڕووی ئه‌كه‌م
من ته‌ڕ له‌به‌ر هه‌تاوی ڕوودا بۆ؟ خۆم هه‌ڵده‌خه‌م

چاوم ڕوا، به‌رێكی له‌ لیمۆی به‌رۆک نه‌دی
بێخی له‌ ئاوه‌، وشک نه‌بێ به‌ری دوایی دێته‌دی

خوو و ڕووت ئه‌گه‌ر له یه‌ک ئه‌چوو من باغه‌وان ئه‌بووم
چی بکه‌م له‌گه‌ڵ گوڵا، ئه‌زه‌لی هاتووه دڕکی شووم

لێوت به‌ گفتوگۆ شه‌کره‌ و ڕوومه‌تت گوڵه‌
له‌و دووانه‌ گوڵ به‌ شه‌كرم ئه‌وێ قوه‌تی دڵه‌

عه‌شق و جه‌مال له‌ سه‌ر من و تۆدا كه‌ كه‌وته‌ ڕوو
من به‌ختی تۆم، خه‌وم نییه، ‌ تۆیش به‌ختی من، بنوو
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٠٣.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٣و٢٩٤.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit