«ئەم هەڵبەستەی پیرەمێرد، یەکێکە لەو هەڵبەستانەی کە خۆی زۆر پێوە ماندوو کردووە و بە دوای جیناسێکی زۆر و بە دوای وشەی بە توێكڵدا گەڕاوە، ئەگەر بە چاوێکی ورد سەیری ئەو دێرانە بکەین بۆمان دەر ئەکەوێ کە پەیوەندییەکی ئەوتۆ نییە لە نێوان مانای دێڕەکانی ئەو هەڵبەستەدا، بەڵکو هەر دێڕەی مەبەستێکی تایبەتی ئەگەیەنێ.» محهممهد ڕهسوول (هاوار).
گەرمەی تێکەڵی لە گەرما و گەرما
بۆ سڕی سەرما بکێشن بە سەرما
لە جێی کەمەرە دەست لە کەمەردا
بەبۆی هەناسەم سنگ سێوی دەردا
کە جوو لە ترسا، جۆی جوو لە ترسا
پارسا پارسەنگ بوو بۆ پەچە ترسا
پار پاڕامەوە بە نیگای تکا
ئەبرۆی پێک هێنا، ئابڕووم تکا