شێخی ڕەوشەن خاڵ، چرای نەوەی خاڵ
بە حوكمی قەزا، قازی چەمچەماڵ
تەنها بۆ ئەوە، چووی بووی بە قازی
پێت بڵێن: خودا و بەندەت لێ رازی
ئه‌گینا پایه‌ت، بێ پایان به‌رز بوو
خزمه‌تت له‌سه‌ر ئه‌ستۆمان فه‌رز بوو
ئه‌وسا باره‌گای خودات به‌ده‌ست بوو
هه‌ر تۆ ده‌ربه‌ست بووی، که‌چی ده‌ر به‌ست بوو١
ویستت خزمه‌تت بۆ عاله‌م عام بێ
یاخوا (اتقوا) له تۆ ناکام بێ
دیاره ئه‌یزانی ڕۆژێ بایه‌زید
خه‌رقه‌که‌ی ته‌ڕ کرد بۆ (هَلْ مِن مَّزِيد)٢
چوو ئه‌و ئاگره بکوژێنێته‌وه
ئیسلامی له‌ده‌م بسێنێته‌وه
وه‌له‌کێک تووڵێک ئه‌دا له ڕانی
خه‌رقه‌ی فڕێ‌دا، له کزه‌ی ژانی
به ئازارێکی هه‌تیوه ڕووتێ
وتێ: ته‌ڕ و وشک تێکڕا بسووتێ
من قازێتی تۆم له لا خۆش نه‌بوو
دوایی به شتێ ئه‌و فکره‌م تێکچوو
وتم: هیممه‌تی خاڵت له‌سه‌ره
بۆ ئه‌م ئیشه ئه‌و، دیاره ڕه‌هبه‌ره
بیستوومه ڕۆژێ پێش جه‌ژنی قوربان
ڕووه‌و شاره‌که‌ت چوو بووی بۆ گه‌ڕان
تووشی شه‌خسێک بووی له ئه‌هلی قه‌ڵه‌م
به خدری زینده‌ت دابووه قه‌ڵه‌م
تۆ خۆت عه‌ره‌فات، له عه‌ره‌فات بووی
مه‌ستی ته‌جه‌للای زات و سفات بووی
جه‌مال و جه‌لال، نیگای ئاواره
عه‌کسی کردۆته، شووشه‌ی سیاره
ته‌جه‌للای خۆت بوو به غه‌یره‌ت زانی
ئه‌مه سڕڕێکه، له عام نیهانی
یاخود به قه‌ولی گاڵته‌ی درۆزن
که‌ره‌که‌ی خۆتت لێ بوه ڕموزن
به‌ڵێ ئه‌و شه‌خسه که هات ڕووبه‌ڕوو
له‌سه‌ر کانیه‌که‌ی خدری زینده بوو
له (که‌رتڕێنه) ده‌سنوێژی نه‌شکا٣
که‌رتڕێنێ بوو له شێوه و شکا
له خوام ئه‌وێ تۆ هه‌روا نیک بین بی
مژده وه‌رگری (روحُ الْأَمِين) بی
به فه‌یزی ڕۆحی باپیر ئه‌مین بی٤
گوڵده‌سته‌ی باغچه‌ی ژیان و ژین بی
بە حوكمی قەزا، قازی چەمچەماڵ
تەنها بۆ ئەوە، چووی بووی بە قازی
پێت بڵێن: خودا و بەندەت لێ رازی
ئه‌گینا پایه‌ت، بێ پایان به‌رز بوو
خزمه‌تت له‌سه‌ر ئه‌ستۆمان فه‌رز بوو
ئه‌وسا باره‌گای خودات به‌ده‌ست بوو
هه‌ر تۆ ده‌ربه‌ست بووی، که‌چی ده‌ر به‌ست بوو١
ویستت خزمه‌تت بۆ عاله‌م عام بێ
یاخوا (اتقوا) له تۆ ناکام بێ
دیاره ئه‌یزانی ڕۆژێ بایه‌زید
خه‌رقه‌که‌ی ته‌ڕ کرد بۆ (هَلْ مِن مَّزِيد)٢
چوو ئه‌و ئاگره بکوژێنێته‌وه
ئیسلامی له‌ده‌م بسێنێته‌وه
وه‌له‌کێک تووڵێک ئه‌دا له ڕانی
خه‌رقه‌ی فڕێ‌دا، له کزه‌ی ژانی
به ئازارێکی هه‌تیوه ڕووتێ
وتێ: ته‌ڕ و وشک تێکڕا بسووتێ
من قازێتی تۆم له لا خۆش نه‌بوو
دوایی به شتێ ئه‌و فکره‌م تێکچوو
وتم: هیممه‌تی خاڵت له‌سه‌ره
بۆ ئه‌م ئیشه ئه‌و، دیاره ڕه‌هبه‌ره
بیستوومه ڕۆژێ پێش جه‌ژنی قوربان
ڕووه‌و شاره‌که‌ت چوو بووی بۆ گه‌ڕان
تووشی شه‌خسێک بووی له ئه‌هلی قه‌ڵه‌م
به خدری زینده‌ت دابووه قه‌ڵه‌م
تۆ خۆت عه‌ره‌فات، له عه‌ره‌فات بووی
مه‌ستی ته‌جه‌للای زات و سفات بووی
جه‌مال و جه‌لال، نیگای ئاواره
عه‌کسی کردۆته، شووشه‌ی سیاره
ته‌جه‌للای خۆت بوو به غه‌یره‌ت زانی
ئه‌مه سڕڕێکه، له عام نیهانی
یاخود به قه‌ولی گاڵته‌ی درۆزن
که‌ره‌که‌ی خۆتت لێ بوه ڕموزن
به‌ڵێ ئه‌و شه‌خسه که هات ڕووبه‌ڕوو
له‌سه‌ر کانیه‌که‌ی خدری زینده بوو
له (که‌رتڕێنه) ده‌سنوێژی نه‌شکا٣
که‌رتڕێنێ بوو له شێوه و شکا
له خوام ئه‌وێ تۆ هه‌روا نیک بین بی
مژده وه‌رگری (روحُ الْأَمِين) بی
به فه‌یزی ڕۆحی باپیر ئه‌مین بی٤
گوڵده‌سته‌ی باغچه‌ی ژیان و ژین بی
١. ده‌ربه‌ستی یه‌که‌م واتا؛ به‌ته‌نگه‌وه هاتن. دووه‌میان یانی؛ ڕێی لێ گیرا بوو.
٢. «يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ» (ق/ ٣٠): ڕۆژێک ده‌بێ به دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزه‌خیش ده‌ڵێ ئایا که‌سی تر هه‌یه؟ واته؛ که‌سی تر هه‌یه بیهێنن. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان، مه‌لا محه‌ممه‌د مه‌لاساڵح)
٣. که‌رتڕێنه: هه‌ورازێک بوو له به‌ینی قه‌ره‌هه‌نجیر و که‌رکووکدا.
٤. ئه‌مین: مه‌به‌ست له «حاجی شێخ ئه‌مین»ه که باپیری شێخی خاڵ بووه.
- کورتەیەک لە ژیانی نووسەر و زانای گەورەی کورد، مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵ:
ناوی تەواوی (شێخ محەمەدی كوڕی شێخ عەلی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ)ه، لە بنەماڵەیەكی دینداريی شاری سلێمانیدا، له ساڵی ١٩٠٤، چاوی به دونيا هەڵهێناوە، سەرەتا لای باپیری خوێندوویەتی، زانستە شەرعیيەكانیشی لەلای هەرسێ زانای بەناوبانگی ئەو كاتە (شێخ عومەری قەرەداغی) و (شێخ جەلالی قەرداغی) و (مەلا حسێنی پیسكەندی) فێربووە.
ساڵی ١٩٣١ بە فەرمانی ڕەسمی، كراوە بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەكەی باپیری (شێخ ئەمینی خاڵ)، ساڵی ١٩٣٩ لە تاقیكردنەوەیەكی وەزارەتی داددا بۆ پۆستی قازێتی بە یەكەم دەرچووە و بە فەرمانی شاهانە بووە بە قازی هەڵەبجە و تا ساڵی ١٩٦٧ لە پیشەكەیدا ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا لە هەڵەبجەو چەمچەماڵ و سلێمانی و كەركوك و موسڵ قازی بووە، لەساڵی ١٩٦٢ كراوە بە ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی شەرعی لە بەغداد، لەساڵی ١٩٦٧ خانەنشین كراوە.
ساڵی ١٩٧٢ كراوە بە جێگری سەرۆكی كۆڕی زانیاری كورد، شێخی خاڵ (٥٥) ساڵ بەردەوام بوو لە لەخزمەت كردنی ئەدەب و كەلەپوور و مێژوو و زمان و كاروباری ئایینی میللەتەكەی، جگە لەزمانی كوردی بە زمانی عەرەبیش چەندین نووسینی هەیە، بەتایبەتی لەسەر گەورە پیاوانی كورد.
ساڵی ١٩٨٠ كۆڕی زانیاری عەرەبی ئەردەنی شێخی خاڵی بە ئەندامی یاریدەدەر بۆ كاروباری ناوبراو هەڵبژاردووە.
ساڵی ١٩٨٧ خەڵاتی (یەكێتی مێژوونووسانی عەرەب)ی لەسەر ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەگۆڤاری كۆڕی زانیاری عێراقدا بە ناونیشانی (میرنشینی ئەفراسیاب و ئەڵقەیەكی ون لە مێژووی بەسڕە) پێی بەخشراوە.
ناوبراو لە ڕۆژێكی مێژوویی ساڵی ١٩٨٩ لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، چەندین بەرهەمی چاپكراوی بەنرخی لەدوای خۆی بەجێهێشت، لەوانە: (تەفسیری خاڵ) ٧جزم، فەرهەنگی خاڵ سێ بەرگ، پەندی پێشینان، ناڵەی دەروون دوو به‌رگ...