هەی شەمی شەوان، هەی شەمی شەوان
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان
ھەی زیندەگی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەکەی دیدەی بێ خەوان
هەی وەک بەختی من سەرگەشتەی سارا
هەی زوڵف پڕ لە بۆن عەنبەرین سارا
ھەی ئاسکی سرکی لە سێبەر سڵکەر
ھەی ھەوای بەرزی ئێڵاخان لەسەر
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێک نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاھ، زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بێ تۆ چۆنم
بێ باکی لەتین قرچەی دەروونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە
بێ مروەتیت کرد ئەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیاهـ ستارەم
وەعدەی من و تۆ دیوانی خوا بێت
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێت
ئەگینا ئێستا تۆ بە سەلامەت
وا ئەم هەقەی من کەوتە قیامەت
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان
ھەی زیندەگی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەکەی دیدەی بێ خەوان
هەی وەک بەختی من سەرگەشتەی سارا
هەی زوڵف پڕ لە بۆن عەنبەرین سارا
ھەی ئاسکی سرکی لە سێبەر سڵکەر
ھەی ھەوای بەرزی ئێڵاخان لەسەر
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێک نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاھ، زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بێ تۆ چۆنم
بێ باکی لەتین قرچەی دەروونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە
بێ مروەتیت کرد ئەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیاهـ ستارەم
وەعدەی من و تۆ دیوانی خوا بێت
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێت
ئەگینا ئێستا تۆ بە سەلامەت
وا ئەم هەقەی من کەوتە قیامەت