ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی وەرگێڕان
٤. هەر من ناشادم
هەر من ناشادم، هەر من ناشادم
هەموو کەس شادە، هەر من ناشادم

هەر من ناگاتە لای خوا دادم
هەر من نائومێد قاپی مرادم

هەر من یارەکەی بەختم تۆراوە
هەر من شەش دەری نەردم گیراوە

هەر من وا چەوتە فەلەک بەبەختم
هەر من گیرۆدەی عەزابی سەختم

هەر من چەرخی چەپ وا لێم بە قینە
هەر من ناڵە سەخت جێگەم زەمینە

هەر من ئەستێرەم ڕەشە سەربەسەر
هەر من فریشتەم وێڵە دەربەدەر

هەر من ئیقبالم شوێن نەهات کەوتە
هەر من سەرگەردان رێی ڕاستم چەوتە

هەر من گەرد و خول رێی توونا و توونم
هەر من بادەنۆش جامی مەجنوونم

هەر من وەک بولبول وەسڵم ئەک فەسڵە
هەر من سێ فەسڵەی عومرم بێ ئەسڵە

هەر من هەراسان پای هەردە و توونم
هەر من لە یاری خەم سەرنگوونم

هەر من بە پەرداخ وێڵی داخانم
هەر من چاوەڕوان ڕێی ئێلاخانم

هەر من بە بێ دۆست ئێلاخ نوشینم
نزیکە دەرچێت، گیانی شیرینم

تا ئەو ڕۆژەی خێڵ ئەگەرێتەوە
من دەرگای شادیم لێ ناکرێتەوە

مەگەر خوداوەند بدات مرادم
ئەگینا هەتا مەحشەر ناشادم
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ۱۳۸و۱۳۹.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit