هارونە ڕەشید ڕۆژێ دڵگیر بوو
ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەرگی له‌بیر بوو
ئەیویست تێ بگا، ڕۆژی پێش مردن
بۆ تێگه‌یشتوو چی چاکە کردن
وتی: بۆم بانگ کەن جەعفەری وەزیر
جەعفەری پیاوێ بوو به‌ڕاو و ته‌دبیر
هات و کڕنۆشی بۆ خه‌لیفه برد
خەلیفە فەرموو: جەعفەر ده‌ستوبرد
بنێره سێ کەس، یەکێکیان توججار
دووەم فه‌للاح بێ، سێیەم مۆسیقار
ئەم سیانە بێنن، خۆشت ڕاوه‌سته
بزانم کامیان ته‌دبیریان ڕاسته
هەرسێکیان هێنان بە هەڵەداوان
بە شپرزەیی گه‌ینه بەر دیوان
خەلیفە تووند بوو بیانووی پێ گرتن
هه‌موو به ئیعدام مه‌حکوومی کردن
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره
مۆڵه‌تی دانێ، پاشتر سێداره
ئەوان ڕۆینەوە، ئێوارە داهات
خەلیفە ناردی دیسان جەعفەر هات
جلیان لێ گۆڕی، ماڵ بە ماڵ گەڕان
ڕووی کردە ماڵی توججار لە پێشان
ڕوانیان توججار بێ هۆش، لەپەوڕوو
لێی ڕاکشاوە وه‌ک نیوە مردوو
وتیان: تۆ هه‌ڵسە، ئێمە دەروێشین
جڵەوی قه‌زات بۆ ڕائەکێشین
وتی: لێم لادەن، من وا ڕابردووم
سەلەمم ماوه، بۆ ئه‌وه مردووم
لەوێوە چوونە ماڵی گۆیندە
ڕوانیان بەزمە و قاقایە و خەندە
چوون لێیان پرسی: ئەم بەزمە چییە؟
بۆچ بنیاده‌م نیت وا غه‌مت نییه؟
وتی: لێم گەڕێن ساتێکم ماوە
سه‌عاتێکی تر عومرم ته‌واوه
دنیا خۆشییه و چاک به‌سه‌ربردن
لنگ بزاوتنی پێ ناوێ مردن
ئه‌مجا چوونە لای جوتیاری هه‌ژار
ڕوانیان بیست جووت گای خستۆته کار
وا بە په‌لەپەل تۆ‌و دادەچێنێ
وەک ئه‌م دنیایه تاسەر بمێنێ
پرسیان: خۆ تۆ ئێواره ئەمری
ئەم شێف و وەردە، تازە بۆچ ئەبڕی؟
وتی: پێشینان بۆ ئێمەیان کرد
ئێمه بۆچ نه‌یکه‌ین بۆ مناڵی ورد؟
ئەگەر ئه‌مڕۆ بێ و من تۆ‌و نەچێنم
میللەتەکەمان بەچی بژێنم؟
من خۆم ئەتوانم بە دوو نان بژیم
بەڵام خزمەتی وڵات نەکەم، چیم؟
ئەوەی کە خێری بۆ وەتەن نییە
بەچی ئەیزانی کە دوژمن نییە؟
ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەرگی له‌بیر بوو
ئەیویست تێ بگا، ڕۆژی پێش مردن
بۆ تێگه‌یشتوو چی چاکە کردن
وتی: بۆم بانگ کەن جەعفەری وەزیر
جەعفەری پیاوێ بوو به‌ڕاو و ته‌دبیر
هات و کڕنۆشی بۆ خه‌لیفه برد
خەلیفە فەرموو: جەعفەر ده‌ستوبرد
بنێره سێ کەس، یەکێکیان توججار
دووەم فه‌للاح بێ، سێیەم مۆسیقار
ئەم سیانە بێنن، خۆشت ڕاوه‌سته
بزانم کامیان ته‌دبیریان ڕاسته
هەرسێکیان هێنان بە هەڵەداوان
بە شپرزەیی گه‌ینه بەر دیوان
خەلیفە تووند بوو بیانووی پێ گرتن
هه‌موو به ئیعدام مه‌حکوومی کردن
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره
مۆڵه‌تی دانێ، پاشتر سێداره
ئەوان ڕۆینەوە، ئێوارە داهات
خەلیفە ناردی دیسان جەعفەر هات
جلیان لێ گۆڕی، ماڵ بە ماڵ گەڕان
ڕووی کردە ماڵی توججار لە پێشان
ڕوانیان توججار بێ هۆش، لەپەوڕوو
لێی ڕاکشاوە وه‌ک نیوە مردوو
وتیان: تۆ هه‌ڵسە، ئێمە دەروێشین
جڵەوی قه‌زات بۆ ڕائەکێشین
وتی: لێم لادەن، من وا ڕابردووم
سەلەمم ماوه، بۆ ئه‌وه مردووم
لەوێوە چوونە ماڵی گۆیندە
ڕوانیان بەزمە و قاقایە و خەندە
چوون لێیان پرسی: ئەم بەزمە چییە؟
بۆچ بنیاده‌م نیت وا غه‌مت نییه؟
وتی: لێم گەڕێن ساتێکم ماوە
سه‌عاتێکی تر عومرم ته‌واوه
دنیا خۆشییه و چاک به‌سه‌ربردن
لنگ بزاوتنی پێ ناوێ مردن
ئه‌مجا چوونە لای جوتیاری هه‌ژار
ڕوانیان بیست جووت گای خستۆته کار
وا بە په‌لەپەل تۆ‌و دادەچێنێ
وەک ئه‌م دنیایه تاسەر بمێنێ
پرسیان: خۆ تۆ ئێواره ئەمری
ئەم شێف و وەردە، تازە بۆچ ئەبڕی؟
وتی: پێشینان بۆ ئێمەیان کرد
ئێمه بۆچ نه‌یکه‌ین بۆ مناڵی ورد؟
ئەگەر ئه‌مڕۆ بێ و من تۆ‌و نەچێنم
میللەتەکەمان بەچی بژێنم؟
من خۆم ئەتوانم بە دوو نان بژیم
بەڵام خزمەتی وڵات نەکەم، چیم؟
ئەوەی کە خێری بۆ وەتەن نییە
بەچی ئەیزانی کە دوژمن نییە؟