ده‌روێشێ مه‌یلی دنیای نه‌مابوو
به یادی خواوه ڕوو له سه‌حرا بوو
ڕۆژێ بۆ جومعه چووبووه ناو شار
کچێکی جوانی دی له ڕاگوزار
نیگاهێک هات وه‌ک تیر دای له جه‌رگی
گه‌یاندیه کاتی ئاکامی مه‌رگی
لاڵ و پاڵ لێی که‌وت، بێ هۆش، بێ زبان
به‌زه‌ییان پیا هات خه‌ڵکی بۆی گریان
تومه‌ز ئه‌و کچه، کچی وه‌زیر بوو
جوان و دلێر و ئاقڵ و ژیر بوو
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه که‌وته شاره‌وه
باوکی به دایکی وت بیشاره‌وه
ژن وتی ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی عه‌شقه
شۆره‌تی شێتی مه‌جنوون سه‌رمه‌شقه
یان ئه‌بێ ده‌روێش له ناو ده‌ربرێ
ئه‌و ساته‌ش خوێنی ناحه‌ق ئه‌تگرێ
چار هه‌ر ئه‌مه‌یه که ده‌روێش بێنی
به هه‌ڕه و گوڕه وای بترسێنی
که ڕوو بکاته‌وه سهحراکهی جاران
جارێکی تر خۆی نه‌خاته مه‌یدان
یان بارێکی وای لێنێ هه‌ڵنه‌ستێ
که باری قورس بێ ئیتر ئه‌وه‌ستێ
وه‌زیر ده‌روێشی بانگ کرد به خه‌ڵوه‌ت
پێی وت: ژن هێنان ناکرێ به هیممه‌ت
سه‌د گه‌وهه‌ری وای دانه‌ی شه‌وچراغ
بدره‌وشێته‌وه به شه‌و له‌ناو باغ
له‌گه‌ڵ سه‌د گورزی دانه‌ی مرواری
هه‌ر دانه‌یه‌کی به‌های خه‌رواری
ئه‌مانه بێنه کچت ئه‌ده‌مێ
گیرۆده‌ت ناکه‌م ساتێک و ده‌مێ
ده‌روێش که ئه‌مه‌ی بیست له خۆشیا
که‌شکۆڵی هه‌ڵگرت، ڕووی کرده ده‌ریا
به جۆش و خرۆش، (یاهوو یا مه‌ن هوو)
مه‌لیکه‌ی ده‌ریای هێنایه به‌ر ڕوو
وتی: به‌و خوایه عهققی خسته سه‌ر
ئێسته ده‌ریاتان لێ ده‌که‌م به به‌ڕ
ئه‌م کهشکۆڵهتان لێ ئه‌خه‌مه کار
ده‌ریا وشک ئه‌که‌م نه‌مێنێ دیار
بانگ که به‌کۆمه‌ڵ گه‌وهه‌ر ده‌ربێنن
له گوێ ئه‌م به‌حره هه‌ڵی ڕژێنن
مه‌لیکه‌ی ده‌ریا جاڕی دا جارێ
گه‌وهه‌ر ده‌رهێنن هه‌ر یه‌که‌ی بارێ
ئیتر به جارێک گه‌وهه‌ر ده‌باری
بۆی بوو به خه‌رمان دانه‌ی مرواری
ده‌روێش هاته‌وه چووه لای وه‌زیر
وتی: ئه‌ی مه‌ردی به هۆش و ته‌دبیر
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وسا بتکوشتمایه
ئه‌بوو تۆش به زوڵم که‌ست نه‌مایه
ئێستا خوا ویستی له په‌رده‌ی په‌نهان
سڕی عه‌شقی پاک بخاته مه‌یدان
ئه‌مرم ڕه‌وا بوو به‌سه‌ر ده‌ریادا
ئیتر له عه‌شقی مه‌جازیم لادا
کچ و گه‌وهه‌ر و مرواری بۆ تۆ
ڕوو بکه‌مه‌وه خوا نه‌بم ڕه‌نجه‌ڕۆ
چونکه ئه‌مانه نامێنێ بۆ که‌س
هه‌ر مه‌یلی خوایه باقی و فریادڕه‌س
قودره‌تی خودایه هیممه‌تی مه‌ردان
دای به مێرووله حوکمی سلێمان
ئه‌مانه په‌ندی پێشوونیانه
که به زمانی مه‌ل وتوویانه
هه‌ر سێ په‌نده‌که زۆر به‌هادارن
له جێی خۆیانا گه‌لێک به‌کارن
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و خۆشه‌ویستی خوا
ده‌ستکه‌وێ عاشق تێری پێ ئه‌خوا
مه‌ستی مه‌یلی خوا زه‌وقێکی تیایه
ناگاته پایه‌ی ئه‌و ئه‌م دنیایه
به یادی خواوه ڕوو له سه‌حرا بوو
ڕۆژێ بۆ جومعه چووبووه ناو شار
کچێکی جوانی دی له ڕاگوزار
نیگاهێک هات وه‌ک تیر دای له جه‌رگی
گه‌یاندیه کاتی ئاکامی مه‌رگی
لاڵ و پاڵ لێی که‌وت، بێ هۆش، بێ زبان
به‌زه‌ییان پیا هات خه‌ڵکی بۆی گریان
تومه‌ز ئه‌و کچه، کچی وه‌زیر بوو
جوان و دلێر و ئاقڵ و ژیر بوو
ئه‌م ئه‌فسانه‌یه که‌وته شاره‌وه
باوکی به دایکی وت بیشاره‌وه
ژن وتی ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی عه‌شقه
شۆره‌تی شێتی مه‌جنوون سه‌رمه‌شقه
یان ئه‌بێ ده‌روێش له ناو ده‌ربرێ
ئه‌و ساته‌ش خوێنی ناحه‌ق ئه‌تگرێ
چار هه‌ر ئه‌مه‌یه که ده‌روێش بێنی
به هه‌ڕه و گوڕه وای بترسێنی
که ڕوو بکاته‌وه سهحراکهی جاران
جارێکی تر خۆی نه‌خاته مه‌یدان
یان بارێکی وای لێنێ هه‌ڵنه‌ستێ
که باری قورس بێ ئیتر ئه‌وه‌ستێ
وه‌زیر ده‌روێشی بانگ کرد به خه‌ڵوه‌ت
پێی وت: ژن هێنان ناکرێ به هیممه‌ت
سه‌د گه‌وهه‌ری وای دانه‌ی شه‌وچراغ
بدره‌وشێته‌وه به شه‌و له‌ناو باغ
له‌گه‌ڵ سه‌د گورزی دانه‌ی مرواری
هه‌ر دانه‌یه‌کی به‌های خه‌رواری
ئه‌مانه بێنه کچت ئه‌ده‌مێ
گیرۆده‌ت ناکه‌م ساتێک و ده‌مێ
ده‌روێش که ئه‌مه‌ی بیست له خۆشیا
که‌شکۆڵی هه‌ڵگرت، ڕووی کرده ده‌ریا
به جۆش و خرۆش، (یاهوو یا مه‌ن هوو)
مه‌لیکه‌ی ده‌ریای هێنایه به‌ر ڕوو
وتی: به‌و خوایه عهققی خسته سه‌ر
ئێسته ده‌ریاتان لێ ده‌که‌م به به‌ڕ
ئه‌م کهشکۆڵهتان لێ ئه‌خه‌مه کار
ده‌ریا وشک ئه‌که‌م نه‌مێنێ دیار
بانگ که به‌کۆمه‌ڵ گه‌وهه‌ر ده‌ربێنن
له گوێ ئه‌م به‌حره هه‌ڵی ڕژێنن
مه‌لیکه‌ی ده‌ریا جاڕی دا جارێ
گه‌وهه‌ر ده‌رهێنن هه‌ر یه‌که‌ی بارێ
ئیتر به جارێک گه‌وهه‌ر ده‌باری
بۆی بوو به خه‌رمان دانه‌ی مرواری
ده‌روێش هاته‌وه چووه لای وه‌زیر
وتی: ئه‌ی مه‌ردی به هۆش و ته‌دبیر
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وسا بتکوشتمایه
ئه‌بوو تۆش به زوڵم که‌ست نه‌مایه
ئێستا خوا ویستی له په‌رده‌ی په‌نهان
سڕی عه‌شقی پاک بخاته مه‌یدان
ئه‌مرم ڕه‌وا بوو به‌سه‌ر ده‌ریادا
ئیتر له عه‌شقی مه‌جازیم لادا
کچ و گه‌وهه‌ر و مرواری بۆ تۆ
ڕوو بکه‌مه‌وه خوا نه‌بم ڕه‌نجه‌ڕۆ
چونکه ئه‌مانه نامێنێ بۆ که‌س
هه‌ر مه‌یلی خوایه باقی و فریادڕه‌س
قودره‌تی خودایه هیممه‌تی مه‌ردان
دای به مێرووله حوکمی سلێمان
ئه‌مانه په‌ندی پێشوونیانه
که به زمانی مه‌ل وتوویانه
هه‌ر سێ په‌نده‌که زۆر به‌هادارن
له جێی خۆیانا گه‌لێک به‌کارن
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و خۆشه‌ویستی خوا
ده‌ستکه‌وێ عاشق تێری پێ ئه‌خوا
مه‌ستی مه‌یلی خوا زه‌وقێکی تیایه
ناگاته پایه‌ی ئه‌و ئه‌م دنیایه