ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
قُل أَعُوذُ، تۆ بێژە
شەو کورتە و ڕۆژ درێژە

بۆیە پیاو گێژ و وێژە
هەرچی ئەکرێت بیچێژە

شیر کە ترشا بیڕێژە
ژن کە پیر بوو بینێژە

بێ دراو کوشتەی نوێژە
پارەدار زەینی تێژە

درەو درەوی لێژە
گۆشت گۆشتی مەڕی گێژە

تام لە لای ژنی درێژە
باوی بێ ڕۆژوو و نوێژە
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٢٤و٢٥.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٩٤.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit