بەردتاشێک عەشقی خوای کەوتە سەر
خوای خۆش ئەویست و لەڕا بێ خەبەر
بۆ خواپەرستی چوە کێوی (توور )
شاخەکەی تاشی بۆ خۆی کرد بە ژوور
وای ئەزانی خوا وەک ئێمە وایە
دەربەستی نان و نوێن و کەوایە
ئەیوت: خوای خۆم بینایی چاوان
ڕۆژێ وەرە لام ببە بە میوان
دەست و پێت ئەشۆم بە سابوون و ئاو
ناڵچەی پێڵاوت ئەخەمە سەر چاو
ئەچم لە لای شوان شیرت بۆ دێنم
عوود و بخوردت بۆ ئەسووتێنم
ماندووی سەرخەوێک بشکێنە لە لام
ئێشکت ئەگرم، مەترسە ئازام
ئەپاڕایەوە و ھەروا ئەیناڵان
بە سۆز و گریان جەرگی ئەسووتان
تا ڕۆژێ مووسا چووە کێوی (توور )
گوێی لە دەنگێ بوو ئەیناڵان لە دوور
چوو پێی وت: کابرا بۆچ تۆ نازانی؟
خوا بەشەر نییە بێت بە میوانی
جارێک من وتم: خۆتم نیشان دە
فەرمووی: نامبینی، خۆت ئەزیەت مەدە
سەنگتەراش گریا: بە دڵشکاوی
خوا فەرمووی: مووسا تۆ ناتەواوی
خۆشەویستی من بۆچ ئەڕەنجێنی؟
ئەو دڵەی منی تیام ئەیشکێنی؟
ئەوی بە زبان زکری من ئەکا
ھیچە، ئەم بۆ من، وا کێو کون ئەکا
خوای خۆش ئەویست و لەڕا بێ خەبەر
بۆ خواپەرستی چوە کێوی (توور )
شاخەکەی تاشی بۆ خۆی کرد بە ژوور
وای ئەزانی خوا وەک ئێمە وایە
دەربەستی نان و نوێن و کەوایە
ئەیوت: خوای خۆم بینایی چاوان
ڕۆژێ وەرە لام ببە بە میوان
دەست و پێت ئەشۆم بە سابوون و ئاو
ناڵچەی پێڵاوت ئەخەمە سەر چاو
ئەچم لە لای شوان شیرت بۆ دێنم
عوود و بخوردت بۆ ئەسووتێنم
ماندووی سەرخەوێک بشکێنە لە لام
ئێشکت ئەگرم، مەترسە ئازام
ئەپاڕایەوە و ھەروا ئەیناڵان
بە سۆز و گریان جەرگی ئەسووتان
تا ڕۆژێ مووسا چووە کێوی (توور )
گوێی لە دەنگێ بوو ئەیناڵان لە دوور
چوو پێی وت: کابرا بۆچ تۆ نازانی؟
خوا بەشەر نییە بێت بە میوانی
جارێک من وتم: خۆتم نیشان دە
فەرمووی: نامبینی، خۆت ئەزیەت مەدە
سەنگتەراش گریا: بە دڵشکاوی
خوا فەرمووی: مووسا تۆ ناتەواوی
خۆشەویستی من بۆچ ئەڕەنجێنی؟
ئەو دڵەی منی تیام ئەیشکێنی؟
ئەوی بە زبان زکری من ئەکا
ھیچە، ئەم بۆ من، وا کێو کون ئەکا