خودای بێنیاز، بێخوێش و ھامڕاز
بە دوو خوڵکی چاک، بمکە سەرفراز
یەکێکیان ئەمەی غەرەزم نەبێ
لە ڕاستی ھیچ کەس عەوەزم نەبێ
کەس لە کردەوەم زیان نەبینێ
دڵم ژەنگ نەگرێ بە بوغز و کینێ
هەرچی دەربارەی من بەدئەندێش بێ
به تیری قەهری تۆ دڵەی ڕێش بێ
دووەم قەناعەت، لە ئاز، ئازاد بم
ھەرچیم بدەیتێ، بەوە دڵشاد بم
کە بێنیاز بم لە ئەهلی دنیا
هەر تۆ دەناسم بە تاقی تەنیا
ئەوسا بۆ هیچ کەس نابمە تەشی ڕێس
لە هەموو ماڵێ نابمە کاسەلێس
لە تۆ ناسیندا خوایە زۆر کاسم
هۆشێکم بەرێ تۆی پێ بناسم
ھەر تۆ ڕەھبەری لە کاری چاکا
(بەدی)ش خۆم نەیکەم ھیچ کەس پێم ناکا
ئەگەر خراپەم بە ئەمری تۆ بێ
چۆن ئەبێ جەزام دیسان بە تۆ بێ؟
حاشا ئیسنادی زوڵم بە تۆ نادەم
نەفسم نایەڵێ لە گوناهـ لادەم
خوایە مەرتەبەی ڕەزام بدەرێ
لە دەوڵەمەندی و گەداییم گەڕێ
خوایە ئەم دڵەی کە تۆ داوتمێ
نامەوێ بۆش بێ لە یادت دەمێ
ئەمەوێ گوڵێ لە گڵم دەربێ
ڕەنگ و بۆی یادی ڕای تۆی لەسەر بێ
کردگار فەرمووت بیکە نەتئەهێشت
فەرمووت مەیکە، شەیتانت تێ هێشت
بە دوو خوڵکی چاک، بمکە سەرفراز
یەکێکیان ئەمەی غەرەزم نەبێ
لە ڕاستی ھیچ کەس عەوەزم نەبێ
کەس لە کردەوەم زیان نەبینێ
دڵم ژەنگ نەگرێ بە بوغز و کینێ
هەرچی دەربارەی من بەدئەندێش بێ
به تیری قەهری تۆ دڵەی ڕێش بێ
دووەم قەناعەت، لە ئاز، ئازاد بم
ھەرچیم بدەیتێ، بەوە دڵشاد بم
کە بێنیاز بم لە ئەهلی دنیا
هەر تۆ دەناسم بە تاقی تەنیا
ئەوسا بۆ هیچ کەس نابمە تەشی ڕێس
لە هەموو ماڵێ نابمە کاسەلێس
لە تۆ ناسیندا خوایە زۆر کاسم
هۆشێکم بەرێ تۆی پێ بناسم
ھەر تۆ ڕەھبەری لە کاری چاکا
(بەدی)ش خۆم نەیکەم ھیچ کەس پێم ناکا
ئەگەر خراپەم بە ئەمری تۆ بێ
چۆن ئەبێ جەزام دیسان بە تۆ بێ؟
حاشا ئیسنادی زوڵم بە تۆ نادەم
نەفسم نایەڵێ لە گوناهـ لادەم
خوایە مەرتەبەی ڕەزام بدەرێ
لە دەوڵەمەندی و گەداییم گەڕێ
خوایە ئەم دڵەی کە تۆ داوتمێ
نامەوێ بۆش بێ لە یادت دەمێ
ئەمەوێ گوڵێ لە گڵم دەربێ
ڕەنگ و بۆی یادی ڕای تۆی لەسەر بێ
کردگار فەرمووت بیکە نەتئەهێشت
فەرمووت مەیکە، شەیتانت تێ هێشت