ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی ئایینی
٣. خۆشەویستی خوا
پێغەمبەرەکەی خۆشەویستی خوا
هیچ کەسی ترت نەهاتووە لە دوا

دیارە هەر کارێک خوا پێی سپاردی
وات کرد کەس نەیکرد بۆیەکی ناردی

فەرمانی خوای خۆت وا هێنایە دی
ناردنی کەسی دی پێویست نەدی

هەرچۆنێ ویستی تۆ وات کرد، دەرکەوت
بەوە خاتەمیی خاتەمیت بەرکەوت

تۆیش خۆت چۆنت ویست سروشتت وایە
ئەمە خاتیمەی لوتفی خودایە

خۆی و فریشتەی بە دیاری تۆ
سڵاواتیان دا لە دیداری تۆ

وا ئێمەیش ئەمری خوا بەجێ دێنین
سەڵاوات ئەدەین، مەولوود ئەخوێنین

بەڵام تاریکە هەموو لایەکمان
وا (جوو)یش تەماعی کردۆتە لاکمان!
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٧٢و٧٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit