هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە
لە باسی کاری دنیا و عوقباوە
فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان
بێباوەڕییە و زەعیفی ئیمان
زۆر کەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت
لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت
عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم
قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم
برەو ئەسێنێ شەراب و قومار
ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازار
کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ
فەقیر و هەژار ئەخاتە ڕۆ ڕۆ
دەوڵەمەند زەكات نادەن بە ئیحسان
ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان
گۆرانی سوک و قسەی ناڕەوا
پەسەندتر ئەبێ لە زکری خودا
پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە
لە مەجلیسدا نان ئەخۆن بەپێوە
پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن
شەرم نامێنێ، ژن و پیاو هاوڕێن
دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامینێ
کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ
پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی
کچ و كوڕ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی
ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە
وادەی دەجال و فیتنەی شەیتانە
لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ
لە سێ جێگادا زەوی ڕۆئەچێ
کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ
لە نەهی عالەم نەهی دەکرێ
ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ
هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ
لە باسی کاری دنیا و عوقباوە
فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان
بێباوەڕییە و زەعیفی ئیمان
زۆر کەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت
لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت
عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم
قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم
برەو ئەسێنێ شەراب و قومار
ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازار
کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ
فەقیر و هەژار ئەخاتە ڕۆ ڕۆ
دەوڵەمەند زەكات نادەن بە ئیحسان
ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان
گۆرانی سوک و قسەی ناڕەوا
پەسەندتر ئەبێ لە زکری خودا
پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە
لە مەجلیسدا نان ئەخۆن بەپێوە
پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن
شەرم نامێنێ، ژن و پیاو هاوڕێن
دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامینێ
کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ
پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی
کچ و كوڕ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی
ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە
وادەی دەجال و فیتنەی شەیتانە
لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ
لە سێ جێگادا زەوی ڕۆئەچێ
کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ
لە نەهی عالەم نەهی دەکرێ
ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ
هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ