شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی ئایینی سەرناو: پێشبینی (کەهانەت) سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد نەمر، کۆکردنەوەی: مەحەممەد ڕەسوول (هاوار)، چاپی یەکەم ٢٠٠٧ ز، لاپەڕە ٢٤٠و٢٤١. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە لە باسی کاری دنیا و عوقباوە فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان بێ‌باوەڕییە و زەعیفی ئیمان زۆر کەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم برەو ئەسێنێ شەراب و قومار ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازار کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ فەقیر و هەژار ئەخاتە ڕۆ ڕۆ دەوڵەمەند زەكات نادەن بە ئیحسان ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان گۆرانی سوک و قسەی ناڕەوا پەسەندتر ئەبێ لە زکری خودا پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە لە مەجلیسدا نان ئەخۆن بەپێوە پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن شەرم نامێنێ، ژن و پیاو هاوڕێن دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامینێ کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی کچ و كوڕ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە وادەی دەجال و فیتنەی شەیتانە لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ لە سێ جێگادا زەوی ڕۆئەچێ کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ لە نەهی عالەم نەهی دەکرێ ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ ++++++++++++++++++++++