ئەو خوا پێداوەی برسی نەوازە
لەگەڵ فریشتەی عەرشا هامڕازە
بتەوێ لەگەڵ خوادا خەریک بی
ئەبێ لە پیاوی بەدکار تەریک بی
وریابە وەک کوێر بەڕێدا مەڕۆ
داوی شەیتان و چاڵ زۆرە بۆ تۆ
لە ژێر سەقفێکدا کۆڵەکەی نییە
کە ڕووخا ڕووخا ڕووگیری چییە
ئەم سەقفە کۆنە بێ کۆڵەکەیە
لەگەڵ کۆڵەکەی تۆدا تاکەیە
تێبگە ڕێگەی دوورت لەبەرە
چاکە بۆ ئەولا، توێشووی سەفەرە
خوا فەرموویەتی ڕێی چاکە بگرین
بۆ ئێمەیەتی کە دوایی ئەمرین
ئەگینا لەبەر پێغەمبەر نەبێ
چ ئیحتیاجی بە ئێمە ئەبێ
باری گوناهمان کە کەوتە سەرشان
ناچارین ئەبین بە کەری شەیتان
لەگەڵ فریشتەی عەرشا هامڕازە
بتەوێ لەگەڵ خوادا خەریک بی
ئەبێ لە پیاوی بەدکار تەریک بی
وریابە وەک کوێر بەڕێدا مەڕۆ
داوی شەیتان و چاڵ زۆرە بۆ تۆ
لە ژێر سەقفێکدا کۆڵەکەی نییە
کە ڕووخا ڕووخا ڕووگیری چییە
ئەم سەقفە کۆنە بێ کۆڵەکەیە
لەگەڵ کۆڵەکەی تۆدا تاکەیە
تێبگە ڕێگەی دوورت لەبەرە
چاکە بۆ ئەولا، توێشووی سەفەرە
خوا فەرموویەتی ڕێی چاکە بگرین
بۆ ئێمەیەتی کە دوایی ئەمرین
ئەگینا لەبەر پێغەمبەر نەبێ
چ ئیحتیاجی بە ئێمە ئەبێ
باری گوناهمان کە کەوتە سەرشان
ناچارین ئەبین بە کەری شەیتان