خوایە بە عەقڵ ڕێم پێ نەبردی
پیرێژنانە بڕوام پێ کردی
دوای ئەوەی زانیم کەوا تۆ خودای
بۆ بێکەس کەسی و بۆ داماو پەنای
ئیتر زۆر وردی ناخوێنمەوە
گوریسی حیکمەت ناهۆنمەوە
چونکە پێغەمبەر عەقڵی کوللی بوو
لە تۆ ناسیدا عەقڵی کولی بوو
«قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى» لَدَيْك
فەرمووی: «لاَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْك»
نامەوێ کونهی زاتت بزانم
لە گەورەیتدا مات و حەیرانم
بەڵام ئەمەوێ بە سۆزێکی عەشق
خۆشەویستی تۆم ببێت بە سەرمەشق
سەرمەشقی عەشقی پەنهانی وا بێ
کەس پێم نەزانێ و تۆم لە دڵا بێ
ئەو سەنگتەراشەی لە کێوی توور بوو
بە عەشقی تۆوە لە عالەم دوور بوو
ئەیگوت: تۆ وەرە لام بە میوانی
ئەچوو لە لای شوان شیری ئەهانی
شوکر من ناڵێم وەک من نەوسنی
ئەیزانم دائیم میوانی منی
یەعنی حازری هەمیشە لە لام
بەڵام من بۆ نەوس لە تۆ تەوەلام
توخوا تۆ هەرچەند کە لامەکانی
کە بۆ خانەی دڵ تەشریفت هانی
فەرموو هەچکەسێ تیایە با هەستێ
نەنگە لای ئاغا نۆکەر بوەستێ
«إِذَا جَاءَ الْحَق، زَهَقَ الْبَاطِل»
زاخاوی دڵی پێ ئەبێ حاسڵ
ئەو زەوقەی نووری مەعریفەت ئەیدا
گەنجی ڕووی زەمین پێی نابێ پەیدا
یاخوا بە بادەی عەشقت سەرخۆش بم
تا ئەچمە ژێر خاک مەست و مەدهۆش بم
من کە لە زەوقی دنیا موستەغنیم
ئیتر بە لیقای مەیلی تۆ ئەژیم
کەس لە قاپی تۆ نائومێد نابێ
با ئەم داوایەی منیش ڕەوا بێ
پیرێژنانە بڕوام پێ کردی
دوای ئەوەی زانیم کەوا تۆ خودای
بۆ بێکەس کەسی و بۆ داماو پەنای
ئیتر زۆر وردی ناخوێنمەوە
گوریسی حیکمەت ناهۆنمەوە
چونکە پێغەمبەر عەقڵی کوللی بوو
لە تۆ ناسیدا عەقڵی کولی بوو
«قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى» لَدَيْك
فەرمووی: «لاَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْك»
نامەوێ کونهی زاتت بزانم
لە گەورەیتدا مات و حەیرانم
بەڵام ئەمەوێ بە سۆزێکی عەشق
خۆشەویستی تۆم ببێت بە سەرمەشق
سەرمەشقی عەشقی پەنهانی وا بێ
کەس پێم نەزانێ و تۆم لە دڵا بێ
ئەو سەنگتەراشەی لە کێوی توور بوو
بە عەشقی تۆوە لە عالەم دوور بوو
ئەیگوت: تۆ وەرە لام بە میوانی
ئەچوو لە لای شوان شیری ئەهانی
شوکر من ناڵێم وەک من نەوسنی
ئەیزانم دائیم میوانی منی
یەعنی حازری هەمیشە لە لام
بەڵام من بۆ نەوس لە تۆ تەوەلام
توخوا تۆ هەرچەند کە لامەکانی
کە بۆ خانەی دڵ تەشریفت هانی
فەرموو هەچکەسێ تیایە با هەستێ
نەنگە لای ئاغا نۆکەر بوەستێ
«إِذَا جَاءَ الْحَق، زَهَقَ الْبَاطِل»
زاخاوی دڵی پێ ئەبێ حاسڵ
ئەو زەوقەی نووری مەعریفەت ئەیدا
گەنجی ڕووی زەمین پێی نابێ پەیدا
یاخوا بە بادەی عەشقت سەرخۆش بم
تا ئەچمە ژێر خاک مەست و مەدهۆش بم
من کە لە زەوقی دنیا موستەغنیم
ئیتر بە لیقای مەیلی تۆ ئەژیم
کەس لە قاپی تۆ نائومێد نابێ
با ئەم داوایەی منیش ڕەوا بێ