ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی ئایینی
١٦. مانگی ڕۆژوو
مانگی ڕۆژووە بە چلەی هاوین
ئاگری جەهەننەم پێی ئەبێ، بێ تین

ئەوی بە ڕۆژوو ئەبوورێتەوە
دەرگای بەهەشتی بۆ ئەکرێتەوە

لێوی ڕۆژوەوان کە بەڵغ ئەگڕێ
پەردەی قاپی خوای بۆ لا ئەبرێ

کە دەست و دەم و زمانت پاراست
ئەوسا ئەتوانی بڵێی ڕۆژووە و ڕاست

خۆت برسی بیت و هەژارت تێر کرد
ئەوسا بزانە ئیمانت دەربرد

ڕۆژوو پەیڕەوی ڕێی یەزدانییە
وەک نوێژێ، ڕۆژوو ڕیایی تیا نییە
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٩١.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit