تەنها خوایەکەی زەوی و ئاسمان
لە هەموو شوێنێ پەیدایت و پەنهان
لەبەندەگیدا بەوە سەربەرزم
کــە لـە دیوانی تۆدا ئەلەرزم
ئامان چەن خۆشە کە ڕادەوەستم
جـار جارە بۆ تۆ نوێژ دادەبەستم
ئەلحەمد ئەخوێنم ڕوو لە تۆ ئەکەم
بە غائیبانە حەمدت بۆ ئەکەم
کـە گـەیمە ئەوەی بڵێم (إیاک)ە
بە نەشئەی حزور دڵم ڕووناکە
چونکە ئـەو دەمە وام لە حزوورا
دڵم خۆی ئەشوا لە دەریای نوورا
ئەچمە لای پیاوێ کەوا گــەورە بێ
بە فەیزی خوایی گەورەی دەورە بێ
خۆ ئەگەر وەک من جلی چڵکن بێ
بە ڕیش و سمێڵ چارەی کوڵکن بێ
لە لای قاپیەوان هەر دەرکراوە
هەر قاپی تۆیە کە نەگیراوە
بە ئەنـدامێکی پڕ گوناهەوە
بۆ نوێژ ئەچینە ڕیزی شاهەوە
من کە لیقای تۆم هەرزان دەسکەوێ
لە بوردەبازی بەندەت چیم ئەوێ
خوایە وام لێ بکە ئاگام لەخۆم بێ
کـە وتـم (اللە) هەر لەگەڵ تۆم بێ
نەوەک بە زبان دوعا بخوێنم
لە دڵدا ڕەگی خەڵکی دەربێنم
بە ڕەزامەندی دڵم پڕ جۆش بێ
هەرچی تۆ بیکەی ئەوەم لا خۆش بێ
کە هەر چیت کرد و بە چاکم زانی
دەستم ماچ ئەکات خۆشگوزەرانی
ئەگەر شێتی بێت شێتی تەواو شێت
خاک و خار و زیخ ئەکەونە بەر پێت
لە هەموو شوێنێ پەیدایت و پەنهان
لەبەندەگیدا بەوە سەربەرزم
کــە لـە دیوانی تۆدا ئەلەرزم
ئامان چەن خۆشە کە ڕادەوەستم
جـار جارە بۆ تۆ نوێژ دادەبەستم
ئەلحەمد ئەخوێنم ڕوو لە تۆ ئەکەم
بە غائیبانە حەمدت بۆ ئەکەم
کـە گـەیمە ئەوەی بڵێم (إیاک)ە
بە نەشئەی حزور دڵم ڕووناکە
چونکە ئـەو دەمە وام لە حزوورا
دڵم خۆی ئەشوا لە دەریای نوورا
ئەچمە لای پیاوێ کەوا گــەورە بێ
بە فەیزی خوایی گەورەی دەورە بێ
خۆ ئەگەر وەک من جلی چڵکن بێ
بە ڕیش و سمێڵ چارەی کوڵکن بێ
لە لای قاپیەوان هەر دەرکراوە
هەر قاپی تۆیە کە نەگیراوە
بە ئەنـدامێکی پڕ گوناهەوە
بۆ نوێژ ئەچینە ڕیزی شاهەوە
من کە لیقای تۆم هەرزان دەسکەوێ
لە بوردەبازی بەندەت چیم ئەوێ
خوایە وام لێ بکە ئاگام لەخۆم بێ
کـە وتـم (اللە) هەر لەگەڵ تۆم بێ
نەوەک بە زبان دوعا بخوێنم
لە دڵدا ڕەگی خەڵکی دەربێنم
بە ڕەزامەندی دڵم پڕ جۆش بێ
هەرچی تۆ بیکەی ئەوەم لا خۆش بێ
کە هەر چیت کرد و بە چاکم زانی
دەستم ماچ ئەکات خۆشگوزەرانی
ئەگەر شێتی بێت شێتی تەواو شێت
خاک و خار و زیخ ئەکەونە بەر پێت