ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی بۆنەکان
٩. بۆ کۆچی شێخ حیسامه‌ددینی ته‌وێڵه
ڕه‌شه هه‌ور ئامان، ته‌ختی هه‌ورامان
ته‌خت بووه له‌گه‌ڵ به‌خته هه‌رامان

تاریکایی شه‌و ئێواره ده‌رکه‌وت
لافاوی دیده‌ی دینداران سه‌رکه‌وت

ئه‌م بوومه‌له‌رزه و تۆف و تۆفانه
دیار بوو نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه

دوای حیسامەددین شیری دین سوا
خار لە تەوێڵی تەوێڵە ڕوا

ھەیکەلی نووری شای زیننوورەین بوو
ھیوای دوو بەھای بەھای کەونەین بوو

ڕۆژی کوچی ئەو وا ئه‌نووسێ ژین
«پای جنان منزل شێخ حیسامەددین»١

١. به حیسابی ئه‌بجه‌د ئه‌کاته ١٣٥٨ کۆچی مانگی که ساڵی مردنی شێخه‌.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٦٠.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٣٢٦و٣٢٧.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit