پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ 'مەحمود ئاغای شیوەکەڵی' ووتوە کە بە ( مەحمود ئاغای کەریم ئاغا) بەناوبانگ بووە، لە ساڵی ١٣٦٢ کۆچیدا، لە (چوارتا) مدیری ماڵ بووە، لەوێ کۆچی دوایی کردوە.
مەحمود ئاغا پیاوێکی زۆر دەسبڵاو و سەخی بووە و زۆر قسه خۆش بووه، پیرەمێردی زۆری خۆشویستوە. کە کۆچی دوایی ئەکات، ئهم ههڵبهستهی بۆ وتووه:
مەحمود ئاغا پیاوێکی زۆر دەسبڵاو و سەخی بووە و زۆر قسه خۆش بووه، پیرەمێردی زۆری خۆشویستوە. کە کۆچی دوایی ئەکات، ئهم ههڵبهستهی بۆ وتووه:
ئاخ ئاخ و داخ داخ، وەی وەی و ڕۆ ڕۆ
هەر هەشت بە جارێک لێم هاتوونە سۆ
ئای مەحموود ئاغای سوارەی مەعییەت
سمێڵ بابڕی بە سام و هەیبەت
بە وەفا و نامووس، پیاوی قەدیم بوو
بۆ وەزیرانی پێشوو نەدیم بوو
داخەکەم ئێمە قەدرمان نەزانی
هەتاکوو ئەجەل فرسەتی هانی
باوەڕم نییە پیاوێکی وەها
لەم زەمانەدا بێتەوە دنیا
بۆ تهئریخ ئەوەی کە جەرگی داغە
ئەڵێ: ئاهـ سەد حەیف بۆ مەحموود ئاغا