چوومه مزگه‌وتی خورماڵ به گریان
ئاخ ڕۆژی ڕه‌ش و وێران و عوریان
ته‌هلیله بووه به چه‌که‌وکه‌وان
ڕیزی به‌ستووه ئه‌سپێی مریدان
هه‌ر ماڵی خوایه ئه‌برێ به تاڵان
ئاساری کۆنی ئیسلام ڕووخاوه
به جاڵجاڵۆکه مینبه‌ر ته‌نراوه
ئیمامی میحراب کوله‌که‌ی ئاوه
پێخه‌فی کۆنی تیا هه‌ڵچنراوه
خه‌ڵک له‌به‌ر بێگار هاتوونه ئامان
ده‌وری ئه‌سحابان سێ مزگه‌وت کران
یه‌کێک له (نگل)، دووه‌م له (کرمان)
سێهه‌م له خورماڵ، سه‌رچاوه‌ی کوردان
هه‌ر سێ ئاساری ئه‌وڵای هۆمه‌ران
ئاساری فه‌خره بۆ ده‌وری ئه‌وان
سوڵتان سه‌لیم گۆی شاهی برده‌وه
قوببه و مناره‌ی تازه کرده‌وه
قه‌ڵایه‌کی کرد به‌و سه‌ر گرده‌وه
سه‌ربه‌رزی خسته قه‌ومی کورده‌وه
شێخ بوو به واریس بۆ قه‌ومی ئه‌وان
که شێخان تۆبه‌ی مورید دائه‌ده‌ن
ئه‌ڵێن (ده‌ست زه‌نی) ماڵی که‌س مه‌که‌ن
به‌ڵام که خۆیان مورید ڕووت ئه‌که‌ن
مه‌که‌یان بۆ نیه، سواڵکه‌ری مه‌ککه‌ن
موڵکی خوا و سوڵتان که‌وته ده‌ست ئه‌وان
ئاخ ڕۆژی ڕه‌ش و وێران و عوریان
ته‌هلیله بووه به چه‌که‌وکه‌وان
ڕیزی به‌ستووه ئه‌سپێی مریدان
هه‌ر ماڵی خوایه ئه‌برێ به تاڵان
ئاساری کۆنی ئیسلام ڕووخاوه
به جاڵجاڵۆکه مینبه‌ر ته‌نراوه
ئیمامی میحراب کوله‌که‌ی ئاوه
پێخه‌فی کۆنی تیا هه‌ڵچنراوه
خه‌ڵک له‌به‌ر بێگار هاتوونه ئامان
ده‌وری ئه‌سحابان سێ مزگه‌وت کران
یه‌کێک له (نگل)، دووه‌م له (کرمان)
سێهه‌م له خورماڵ، سه‌رچاوه‌ی کوردان
هه‌ر سێ ئاساری ئه‌وڵای هۆمه‌ران
ئاساری فه‌خره بۆ ده‌وری ئه‌وان
سوڵتان سه‌لیم گۆی شاهی برده‌وه
قوببه و مناره‌ی تازه کرده‌وه
قه‌ڵایه‌کی کرد به‌و سه‌ر گرده‌وه
سه‌ربه‌رزی خسته قه‌ومی کورده‌وه
شێخ بوو به واریس بۆ قه‌ومی ئه‌وان
که شێخان تۆبه‌ی مورید دائه‌ده‌ن
ئه‌ڵێن (ده‌ست زه‌نی) ماڵی که‌س مه‌که‌ن
به‌ڵام که خۆیان مورید ڕووت ئه‌که‌ن
مه‌که‌یان بۆ نیه، سواڵکه‌ری مه‌ککه‌ن
موڵکی خوا و سوڵتان که‌وته ده‌ست ئه‌وان