بەهارمان بۆ هات بەڵام بە برسی١
کەس لە سەیران و شایی نەپرسی
ساڵان هەر باسی گوڵ و گوڵزار بوو
نەشئەی نێرگسی دوو دیدەی یار بوو
بانگی بلبل بوو لەسەر چڵی گوڵ
تەمی زستانی ئەڕەواند لە دڵ
ئەمساڵ کنگر و گێلاخە باوە
چونکه گرانی و مردن لە ناوە
هێشتا زستانە و تازە برینین
خاو نەبووینەوە خۆمان ببینین
هەتاوی بەهار بەردی گەرم کرد
کاتێکت زانی وتیان فڵان مرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وەک بێسارانی
لەم بەهارەدا بوومە زیندانی
ئەو فەرموویەتی: «نەوبەهار سیان
ئیمساڵ وە دیدەم، نەووەھار سیان
نووری بینایی جە دیدەم جیان
بە ھیچ ڕەنگێدا مەتاوو دیان
من ھەر یەند مەگنۆم، چەم بە دینی گوڵ
چوون خونچەی نەوخێز لەت لەت مەبۆ دڵ
ھەر گوڵ نەشتەرێ، ھەر سۆسەن خارێ
ھەر چەمەن زیندان، ھەر شەتاو مارێ
وە بەختم بدیە، چە تەور شێویان
سوپای مەینەتان، وەنەم دێویان»
وا بولبول به‌سه‌ر گوڵدا ئه‌خوێنێ
نه‌غمه‌ی زه‌بووری داود ئه‌نوێنێ
ئه‌و به نه‌شئه‌ی که‌یف، من به داخه‌وه
ناڵهناڵمان بێ له توێی باخه‌وه
چونکه مهحرومم له به‌هار جارێ
سه‌رده‌نێمه‌وه له پای موغارێ
به‌م هه‌موو ده‌رده به دیده‌ی نمناک
هاکا خه‌ڵتان بووم ڕۆژێک له ڕووی خاک
ئای بۆ هاوده‌مێ، هامدهم و یار بێ
وه‌ک من خه‌فه‌تبار، دڵ بریندار بێ
ده‌ستی یه‌ک بگرین ڕوو بکه‌ینه شاخان
پێکه‌وه بگرین هه‌ردووک له داخان
ئه‌م خاکه‌ی که‌وا له ڕووی زه‌میندا
سلێمانییه له ڕووی نگیندا
تێک ههڵشێواوه به بای باڵی دێ‌و
هه‌موو له برسا ڕوو ده‌که‌ینه کێو
ده‌ستی دڵسۆزێک ده‌وایان ناکا
وا ئه‌تلێینه‌وه له په‌رده‌ی خاکا
کەس لە سەیران و شایی نەپرسی
ساڵان هەر باسی گوڵ و گوڵزار بوو
نەشئەی نێرگسی دوو دیدەی یار بوو
بانگی بلبل بوو لەسەر چڵی گوڵ
تەمی زستانی ئەڕەواند لە دڵ
ئەمساڵ کنگر و گێلاخە باوە
چونکه گرانی و مردن لە ناوە
هێشتا زستانە و تازە برینین
خاو نەبووینەوە خۆمان ببینین
هەتاوی بەهار بەردی گەرم کرد
کاتێکت زانی وتیان فڵان مرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وەک بێسارانی
لەم بەهارەدا بوومە زیندانی
ئەو فەرموویەتی: «نەوبەهار سیان
ئیمساڵ وە دیدەم، نەووەھار سیان
نووری بینایی جە دیدەم جیان
بە ھیچ ڕەنگێدا مەتاوو دیان
من ھەر یەند مەگنۆم، چەم بە دینی گوڵ
چوون خونچەی نەوخێز لەت لەت مەبۆ دڵ
ھەر گوڵ نەشتەرێ، ھەر سۆسەن خارێ
ھەر چەمەن زیندان، ھەر شەتاو مارێ
وە بەختم بدیە، چە تەور شێویان
سوپای مەینەتان، وەنەم دێویان»
وا بولبول به‌سه‌ر گوڵدا ئه‌خوێنێ
نه‌غمه‌ی زه‌بووری داود ئه‌نوێنێ
ئه‌و به نه‌شئه‌ی که‌یف، من به داخه‌وه
ناڵهناڵمان بێ له توێی باخه‌وه
چونکه مهحرومم له به‌هار جارێ
سه‌رده‌نێمه‌وه له پای موغارێ
به‌م هه‌موو ده‌رده به دیده‌ی نمناک
هاکا خه‌ڵتان بووم ڕۆژێک له ڕووی خاک
ئای بۆ هاوده‌مێ، هامدهم و یار بێ
وه‌ک من خه‌فه‌تبار، دڵ بریندار بێ
ده‌ستی یه‌ک بگرین ڕوو بکه‌ینه شاخان
پێکه‌وه بگرین هه‌ردووک له داخان
ئه‌م خاکه‌ی که‌وا له ڕووی زه‌میندا
سلێمانییه له ڕووی نگیندا
تێک ههڵشێواوه به بای باڵی دێ‌و
هه‌موو له برسا ڕوو ده‌که‌ینه کێو
ده‌ستی دڵسۆزێک ده‌وایان ناکا
وا ئه‌تلێینه‌وه له په‌رده‌ی خاکا
١. پیره‌مێرد ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی به بۆنههی گرانی شه‌ڕی دووهه‌مه‌وه ووتووه